دۆناڵد تره‌مب: هه‌ستم كرد بووم به‌ سوپه‌رمان

هەواڵی / 17/10/2020 101 جار بینراوە

دۆناڵد تره‌مب: هه‌ستم كرد بووم به‌ سوپه‌رمان
 
شه‌ن پرێس:
جارێكی‌ دیكه‌ (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا چووه‌وه‌ ناو جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ وولاَته‌كه‌ی‌ و و ووتی‌: به‌خـواردنی‌ ده‌رمانێكی‌ دژه‌ كۆرۆنا ئه‌وه‌نده‌ ته‌ندروستیم باشبوو هه‌ستم كرد كه‌ بووم به‌ (سوپه‌رمان).
له‌نێو ئاپۆرای‌ لایه‌نگرانیدا له‌ ویلایه‌تی‌ (بنسلفانیا) تره‌مب ووتی‌: له‌كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ دژی‌ كۆرۆنا, ده‌رمانێكم خـوارد ئه‌وه‌نده‌ پێی‌ باشبووم كه‌ هه‌ستم كرد بووم به‌ سوپه‌رمان.
تره‌مب ووتیشی كه‌ پزیشكه‌كانی‌ پێیان ووتووه‌ ته‌ندروستیی‌ زۆر باشبووه‌ و ووتی‌: ده‌توانم له‌سه‌ر سته‌یج بێمه‌ خـواره‌وه‌ و هه‌مووتان ماچ بكه‌م به‌ ژن و پیاوه‌وه‌.
له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا تره‌مب و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ توشی كۆرۆنا بوون و به‌ فڕۆكه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ سه‌ربازی‌ گوازرانه‌وه‌, به‌ڵام له‌پاش وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌ردووكیان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.


زۆرترین بینراو