سه‌رۆكی‌ پارتێكی‌ توركیا: به‌م نزیكانه‌ ئۆجه‌لان دێته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن

هەواڵی / 17/10/2020 249 جار بینراوە

سه‌رۆكی‌ پارتێكی‌ توركیا: به‌م نزیكانه‌ ئۆجه‌لان دێته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن
 
شه‌ن پرێس:
(دۆگۆ پرینچك)ی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ چه‌پی نیشتیمانیی‌ توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌م نزیكانه‌ (عبدالله ئۆجه‌لان)ی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و زۆرینه‌ی‌ هاوكێشه‌كانیش له‌ توركیا ده‌گۆڕێت.
له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ (haberturk) پرینچك جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا ئۆجه‌لانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ فه‌رمیی‌ توركیاوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌و ده‌ركه‌وتنه‌ش هاوكێشه‌ سیاسیه‌كانی‌ توركیا و ناوچه‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌ی‌ توركیا ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا ئۆجه‌لان به‌ ته‌واوه‌تی‌ له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیادایه‌ و ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ توركیا به‌كاری‌ ده‌هێنێت.