میدیای پارتی : دژە تیرۆری یەكێتی بە ئەشكەنجە هاووڵاتییەكی قەڵادزێ لە زیندان دەكوژێت

هەواڵی / 16/10/2020 310 جار بینراوە

میدیای پارتی : دژە تیرۆری یەكێتی بە ئەشكەنجە هاووڵاتییەكی قەڵادزێ لە زیندان دەكوژێت

میدیایه‌كی ناسراوی پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نیت : ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، هاووڵاتییەكی شاری قەڵادزێ لە زیندانەکانی دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەشکەنجە كوژرا.

میدیای ناسراوی پارتی به‌ ناوی ( باسنیوز) بلاوی كردۆته‌وه‌ : رەشوان نەجمەدین رەزا، کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری قەڵادزێیە و ماوەیەک لە دەرەوەی وڵات بووە، پاشان لە سەردەمی شەڕی داعش گەڕاوەتەوە و وەکوو خۆبەخش بەشداریی شەڕەكانی كردووە، دواتر هەر لە قەڵادزێ لەگەڵ ماڵی باوکی ژیاوە و ژنی هێناوە. پاش ماوەیەک دیار نەماوە و دوای گەڕان و سۆراخکردنێکی زۆر، کەسوکارەکەی بۆیان دەردەکەوێت لای دژە تیرۆری یەکێتی زیندانییە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پارتی دەستگیر کراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)ی سه‌ر به‌ پارتی :  خێزانەکەی ھەوڵیان داوە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت، بەڵام رێگەیان پێنادەن. ھەتا ماوەیەک لەمەوبەر رێگە بە خێزانەکەی دەدەن کوڕەکەیان ببینن، ھەفتەیەک لەمەوبەر خێزانەکەی رەشوان دەبینن و بە قسەی خۆیان لە دۆخێکی تەندروستی خراپدا بووە و  شوێنی ئەشکەنجەدانی پێوە دیار بووە، ئەمڕۆش پەیوەندییان پێوە دەکرێت بچن تەرمی کوڕەکەیان ببەنەوە.

لەمبارەیەوە شێخ ڕەشید نەجمەدین کە برای ڕەشوانە، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی: ”( کاک رشوان نجم الدین رزا.) برام کۆچی دواجاری لێکردین، خوای گەورە بە شەهید قەبووڵی بکەیت و گۆڕی پڕکەی لە نوور و بۆی بکەی  بە باخێک لە باخەکانی بەهەشت”.

زۆرترین بینراو