میدیای پارتی : سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە تەزكیەی یەکێتی خەڵك دادەمەزرێنێت .

هەواڵی / 16/10/2020 204 جار بینراوە

میدیای پارتی : سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە تەزكیەی یەکێتی خەڵك دادەمەزرێنێت .

شه‌ن پرێس :
میدیایه‌كی فه‌رمی پارتی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە تەزكیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەدان كەس وەك پاسەوان لە لیوای سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق وەردەگرێت، لە كاتێكدا كاركردن لە لیواكە سەربازیكردنی نیشتمانییە نەك حزبی.

میدیای (باسنیوز)ی پارتی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : لەم دواییانەدا لە سنووری قەزای سۆران، لێژنەیەك لە بەرپرسانی سەر بە باڵی بەرهەم ساڵح لە نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتووە و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ژمارەیەك لە گەنجانی دەڤەرەكە كردووە.

ئه‌و ده‌زگا میدیاییه‌ی پارتی ده‌شڵێت : چاوپێكەوتنەكە بە مەبەستی دامەزراندنی ئەو گەنجانە بووە وەك پاسەوان لە لیوای سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق. دوای چاوپێكەوتنەكەش، داوایان لە گەنجەكان كردووە، سەردانی مەڵبەندی شەشی یەكێتی بكەن و تەزكیەی یەكێتی بهێنن.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی  (باسنیوز)ی سه‌ر به‌ مه‌سروور بارزانی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : بەڵێنی ئەوە بە گەنجەكان دراوە، دوای هێنانی تەزكیە، هەموویان لە خولێكی ڕاهێنان لە هێزەكانی حەفتای یەكێتی بەشدار بن و دواتر وەك پاسەوان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق دەست بەكار بكەن.


زۆرترین بینراو