سلێمانی : سبه‌ینێ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ناكرێت ، هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌ .

هەواڵی / 16/10/2020 283 جار بینراوە

سلێمانی : سبه‌ینێ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ناكرێت ، هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌ .

شه‌ن پرێس :
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی، بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی موچه‌، سبه‌ینێ موچه‌ دابه‌ش ناكرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە رێکخستنی لیستی موچە بۆ مانگی ۹ لەئێستادا کارەکان تەواو نەبوون و فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری بەم بارودۆخە لە ناو دیوانی پەروەردەن بۆ تەواوکردنی لیستی مووچە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەبەرئەوە ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە و باخچە و ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەی رۆژهەڵات و هۆبەکانی ناو دیوان، دەکەین کە سبەینێ لیستی مووچە دابەش ناکەین.


هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ده‌ڵێت : ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو هۆبەکانی سەر بە پەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە، وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری مووچەو وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە بەردەوامن لەکار کردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرمووچەو گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی کەڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە ڕۆژی یەک شەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی ڕێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین.
لەگەڵ ڕێزدا