دووگ و به‌زی ئاژه‌ڵ : بڕی ڕێگه‌ پێدراو له‌ ڕۆژێک دا

هەواڵی / 13/10/2020 557 جار بینراوە

دووگ و به‌زی ئاژه‌ڵ : بڕی ڕێگه‌ پێدراو له‌ ڕۆژێک دا
د.سۆران محمد غریب

--- دووگ و به‌زی ئاژه‌ڵ :
---  بڕی ڕێگه‌ پێدراو له‌ ڕۆژێک دا :
ــــ دووگ و به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ زانستی پزیشکی دا زۆرترین مشتوومڕی له‌ سه‌ره‌ چونکه‌ کۆمه‌ڵێک تویژنه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ سووده‌کانی ده‌که‌ن و زۆربه‌ی ناوه‌ند و ڕیکخراوه‌ ته‌ندروستیه‌کان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌ سه‌ر زیانه‌کانی ۰
--- سه‌ره‌تا دووگ و به‌ز به‌ چه‌وریه‌ چڕه‌کان داده‌نرێت که‌ به‌ گوێره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکی بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ڕێکخراوی ته‌ندروستی کۆکن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ باشتره‌ که‌ چه‌وریه‌ چڕه‌کان نابێت زیاتر ( % 5-- 10 ) له‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی پێداویستی ئه‌و که‌سه‌ پێک بێنێت : بۆ نموونه‌ که‌سێک که‌ کێشی ( ۷۰ کیلۆ ) ڕۆژانه‌ پێویسته‌ نزیکه‌ی ( 13  گرام --- 19 گرام ) چه‌وری چڕ بخوات ۰
--- به‌ڵام چه‌وری چڕ له‌ خۆراکی تردا هه‌یه‌ وه‌ک هێلکه‌ ، شیر و به‌رهه‌مه‌کانی ، پێستی مریشک و ڕۆنی ئاژه‌ڵ  و هه‌مبه‌رگر و کنتاکی و باستڕمه‌ و  گه‌س و که‌باب دا هه‌یه‌ ۰
--- دووگ و به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ کاتی به‌سووده‌ که‌ ئاژه‌ڵه‌که‌ به‌ گژوگیا  و عه‌له‌ف به‌ خێو کرا بێت نه‌وه‌ک عه‌لفی دروستکراو و هۆرمۆنات و پاشماوه‌ی خواردن ۰
--- پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت  کە بەکارهێنیان  لە ڕێجیمی  کێتۆ  کە یەکێکە لە ڕێجیمە سەرکەوتووەکان بۆ دابەزاندی کێش  تەنها بۆ ماوەیەکی دیارکراوە  و  زۆرینەی پزیشکان کۆکن کە جارێ پێویستە  تەنها  لە کاتی ئەو ڕێجیمەدا بە کاربهێنرێت ، نەوەک بە بەردەوامی ، ئەم خاڵە لە کوردستان پێویستە جەغتی لەسەر بکرێتەوە چونکە کەسانێک هەن  ئەو بۆچوونە دروست بووە لایان کە  دەتوانرێت بە بەردەوامی  دەتوانرێت ڕۆژانە بیخۆن .
--- گرنگترین  ڕێنمیاییه‌کان  :
ـــ له‌ پێناوی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان و جه‌ڵته‌ : خواردنی دووگ و به‌ز و چه‌وری ئاژه‌ڵ  پێویسته‌ که‌م بکرێته‌وه‌ و  هه‌موو ڕۆژێک نه‌خورێت و له‌ دوو کووت زیاتر نه‌خورێت ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک


زۆرترین بینراو