کەمی ڤیتامین D هۆکار و چارەسەر

هەواڵی / 13/10/2020 424 جار بینراوە

کەمی ڤیتامین D هۆکار و چارەسەر

 

شه‌ن پرێس :
ڤایتەمین D یەکێکە لەو ڤایتەمینانەی لە چەوریدا دەتوێنەوە، بۆ لەش زۆر پێویستە، چونکە یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم و فۆسفۆر دەدات لە ڕیخۆڵەدا.
هەبوونی ڕێژەی پێویست لە ڤایتەمین دی و کالسیوم و فۆسفۆر گرنگن بۆ دروستبوون و بەهێزبوونی ئێسقان و ددان. ڤایتەمین دی یارمەتی باشتر کارکردنی بەرگریی لەش دەدات، هەروەها لێکۆڵینەوە تازەکان دەریانخستووە کە یارمەتی کێش دابەزاندن دەدات و لە هەندێ نەخۆشی دەمانپارێزێ وەک دڵ و شێرپەنجە.
نیشانەکانی کەمی ڤایتەمین دی چین؟
١.بێ هێزی و زوو شەکەتبوون
٢.ئازاری ئێسقان و پشت ئێشە
٣.ئازاری ماسولکە
٤.قژوەرین
٥.خەمۆکی
٦.درەنگ چاکبوونەوەی برین
هۆکارەکانی کەمی ڤایتەمین D چین؟
١.کەمیی بەرکەوتنی خۆر
٢.کەمیی سەرچاوەی خۆراکیی دەوڵەمەند بە ڤایتەمین دی
٣.نەخۆشیی سستیی گورچیلەکان و جگەر، یان کێشە لە کۆئەندامی هەرس وەک نەخۆشی سیلیەک
٤.کەم توانایی پێست لە دروستکردنی ڤایتەمین D
باشترین ڕێگا بۆ دەستکەوتنی بڕی پێویست ڤایتەمین D چیە؟
چوونە بەرخۆر لە نیوەڕۆیاندا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ٣ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا
ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤایتەمین دی چین؟
١.گۆشتی ماسیی سەلەمون، تونا هەروەها ساردین
٢.جگەری ڕەشەوڵاخ
٣.زەیتی جگەری ماسی کۆد
٤.زەردێنەی هێلکە
٥.قارچک
٦.دانەوێڵە دەوڵەمەند کراو بە ڤایتەمین D وەکو شۆفان
٧.شەربەتی پرتەقاڵ
٨.شیرەمەنیەکان بەتایبەتی پەنیری بزن، شیری سۆیا
کەسی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە چەند ڤایتەمین D یە؟
400 بۆ 1000 یەکە لە ڕۆژێکدا پێویستە وەربگیرێ
حەبی ڤایتەمین D کەی بخورێت؟
باشترین کات خواردنیەتی لەگەڵ ژەمێکی سەرەکی وەک ژەمی بەیانیانە، چونکە ڤایتەمین دی لە چەوریدا دەتوێتەوە پێویستە دوای خواردنی چەور بخورێ، وەک ماست وشیری پڕ چەوری
ئەگەر کەمی ڤایتەمین دی چارەسەر نەکرێ چی ڕوودەدات؟
لە ئەگەری چارەسەر نەکردنیدا بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆێ ئێسکە نەرمە پوکانەوەی ئێسک و شکاوی

دکتۆر هێمن مەحموود
ڕاهێنراوی جومگە و ڕۆماتیزم

زۆرترین بینراو