ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی بوونە هۆی بێزاربوونی خەڵک دەستیان بەسەردا گیرا

هەواڵی / 11/10/2020 217 جار بینراوە

ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی بوونە هۆی بێزاربوونی خەڵک دەستیان بەسەردا گیرا


هاتووچۆی هەولێر دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی فۆرد مۆستانگ و دۆجێکدا دەگرێت. بەگوتەی فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بە "دەنگە بەرزەکان و کارە نایاساییەکانیان" خەڵکیان بێزار کردووە.
لەکاتی لێکۆڵینەوە لە فۆرد مۆستانگەکە دەرکەوتووە 7 جۆر سەرپێچی کردووە وەک بێ مۆڵەتی، دەستکاریکردنی تابلۆ و شاردنەوەی و لێدانی بەردەوام لەکامێرەکان.
هەر ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلێکتان بینی بەوشێوەیە بوو، پۆلیس ئاگادار بکەنەوە

زۆرترین بینراو