هۆکارەکانی ئاوسانی سک دوای خواردن بزانه‌

هەواڵی / 11/10/2020 544 جار بینراوە

هۆکارەکانی ئاوسانی سک دوای خواردن بزانه‌


-- ئاوسانی سک دوای خواردن :
-- گرنگترین هۆکارەکانی و شێوازی چارەسەرکردنی :
 -- هەموومان  دوای خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک و چێشتی چەور هەست بە ئاوسانی ناوسک و بێزاری دەکەین  و شتێکی ئاساییە  بەڵام ئەگەر  هاتوو بەردەوام یان زۆربەی جار  مرۆڤ تووشی سک ئاوسان  و غازاتی زۆر یان قرقێنەی زۆر بوو  ڕەنگە  نیشانەی نەخۆشیەک بێت و پێویست بە ڕاوێژی پزیشکی بکات .
  -- گرنگترین  هۆکارەکانی  :
1 -- ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی غازاتی زۆر  :
-- قەڕەنابیت و کەلەرم
-- پاقلەمەنیەکان  وەک فاسۆلیای وشک 
-- پیاز وسیر و  کاهوو 
 -- خواردنەوە گازیەکان و وزەبەخشەکان .
-- شیر و بەرهەمەکانی
-- شیرینی و خواردنی سوورەکراوە
-- سێو و  هەرمێ و قۆخ .
2 -- حەساسیەت بە خواردن  ؛ وێنەی  حەساسیەت به گلووتین ،  هەرس نەکردنی لاکتۆز  ، نەخۆشی گەنم ،  هەستیاری بە خۆراک یان ماددە حافیزەکانی ناو خۆراک  .
3 -- کۆنیشانەی تەهیچی کۆڵۆن .
4 -- قەبزی  بەردەوام و درێژخایەن .
5  -- قەڵەوی . 
6 -- زیاد خواردن  ،  خواردن بە پەلە  و بەخێرایی ،  پاڵ کەوتن یەکسەر دوای خواردن ،  بنێشت جوێن  .
7 -- نەخۆشیە درێژخانەکانی ڕیخۆڵەکان 
8 -- شێرپەنجەی کۆڵۆن و  هێلکەدان  .
9 --- خانمانی  لە ماوەی پێش سووڕی مانگانە  .
10 -- بەکتریای  .H.Pylori 
-- شێوازی چارەسەرکردن و ڕێنمییاییەکانی خۆراک  لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

زۆرترین بینراو