پێویسته‌ ڕۆژانه‌ خورما بخۆین, چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌

هەواڵی / 10/10/2020 344 جار بینراوە

خـورمـا زۆر بـخـۆن
 
شه‌ن پرێس:
خورما یه‌كێكه‌ له‌ خۆشترین و به‌تامترین خۆراكه‌كان و به‌ زۆرینه‌ی‌ جۆری‌ كانزا و ڤیتامینه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و پزیشكانیش به‌ به‌رده‌وامی‌ جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ بیخۆین, چونكه‌ چه‌ندین سوودی‌ گرنگی‌ بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ شه‌كره‌كه‌ی‌ سووكه‌ و له‌ماوه‌ی‌ ته‌نها نیو كاتژمێردا ئاماده‌ ده‌بێت.
2/ به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (ئه‌ی‌ و بی‌) و شه‌كری‌ و فراكتۆز و گلوگۆز و سوكرۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
3/ كانزاكانی‌ ئاسن و كالیسیۆم و فسفۆڕی‌ تێدایه‌, جگه‌ له‌ زه‌یت و ڕیشاڵ و سلیلۆز.
4/ بۆ ته‌ندروستیی‌ دڵ گرنگه‌.
5/ بۆ به‌هێزكردنی‌ چاوه‌كانمان باشه‌.
6/ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفته‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان گرنگه‌.
7/ هه‌موو ئه‌ندامه‌ هه‌ستیاره‌كانی‌ وه‌ك بۆن و تام و بینین و بیستن و هۆش و بیریش تیژ ده‌كات.
8/ هێمنكه‌ره‌وه‌ی‌ ماندووبوونه‌.
9/ ده‌ماره‌كان چالاك ده‌كات و باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ ووزه‌شه‌ بۆ وه‌رزشه‌وانان.
10/ چالاكیه‌كانی‌ جگه‌ر زیاد ده‌كات.
11/ چالاكی‌ و توانای‌ سێكسیی‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زیاد ده‌كات.
12/ بۆ ته‌ندروستیی‌ پێست گرنگه‌.
13/ مێشك چالاك ده‌كات.
14/ بۆ ته‌ندروستیی‌ ددانه‌كان زۆر باشه‌.
15/ چالاكیی‌ خوێن له‌ به‌ساڵاچوواندا زیاد ده‌كات.
16/ به‌گشتی‌ بۆنی‌ ئاره‌قه‌ی‌ له‌ش خۆش ده‌كات.
17/ بۆ هه‌رس و ڕه‌وانی‌ زۆر باشه‌.
18/ بۆ كۆئه‌ندامی‌ میزه‌ڕۆ باشه‌.
19/ دژی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌.
20/ نیشانه‌كانی‌ پیربوون دواده‌خات.



زۆرترین بینراو