ستوونێکی کارەبا لە نێوەڕاستی شەقامێکی هەریر دانراوە !

هەواڵی / 10/10/2020 116 جار بینراوە

ستوونێکی کارەبا لە نێوەڕاستی شەقامێکی هەریر دانراوە !


ستوونێکی کارەبا لە کۆڵانی مامسارانی گەڕەکی باتاس لە شارۆچکەی ھەریر لە نێوەڕاستی شەقامێک دانراوە و شەقامەکەی بە یەکسانی بەسەر دوولادا دابەشکردووە.
 
عیسا مامسار، موختاری گەڕەکەکە رایگەیاند، نزیکەی شەش ساڵە ئەو ستوونە لە نێوەڕاستی ئەو کۆڵانەیە، "پێشتر زۆر پێیەوە دیارنەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا شەقامەکە چاککراوە، بۆیە زۆر بەباشی کەوتووەتە نێوەڕاستی شەقامەکە".
 
کاتێک شەقامەکە چاککراوە، شوێنی ستوونەکە نەگۆڕاوە و هەر وەکو خۆیەتی، ئەوەش مەترسی لەسەر ئەو شۆفێرانە دروستکردووە کە بەو کۆڵانەدا هاتووچۆ دەکەن، بەوەی ئەگەری هەیە شۆفێران خۆیانی پێدا بکێشن، بەتایبەتی لە شەواندا.
 
عیسا مامسار داوا دەکات حکومەت هاوکاریان بێت بۆ گواستنەوەی ئەو ستوونە بۆ دەرەوەی شەقامەکە. "بۆئەوەی تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین".

 

https://rudaw.net/?utm_source=KwikPlayer&utm_medium=KwikShare&utm_campaign=KwikMotion

زۆرترین بینراو