ماكرۆن چوو بۆ پێشوازی سۆفی، كه‌ زانی موسوڵمان بووه‌ به‌جێی هێشت و شه‌رمه‌زار بوو

هەواڵی / 10/10/2020 455 جار بینراوە

ماكرۆن چوو بۆ پێشوازی سۆفی، كه‌ زانی موسوڵمان بووه‌ به‌جێی هێشت و شه‌رمه‌زار بوو


ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕووداوێكی دیكه‌ی شه‌رمه‌زارانه‌ی بۆخۆی تۆماركرد و تووشی شۆك بوو كاتێك زانی سۆفی پرۆنین موسوڵمان بووه‌.
پاش چوار ساڵ مانەوەی "سۆفی پیرۆنین" لە وڵاتی مالی، وە بەکارھێنانی کەیسی سۆفی لەلایەن ماکرۆنەوە بۆ دژایەتی کردنی ئیسلام، دوێنێ گه‌یشته‌وه‌ پاریس پایتەختی فه‌ڕه‌نسا و ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ چوو بۆ پێشوازی.
دوێنێ هەینی 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، کۆتا بارمتە گه‌ڕایه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا، سۆفی پترۆنین ئافرەتێکی فەڕەنسی بوو کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بارمتەبوو لە وڵاتی مالی لە ئەفریقا، كه‌ بە تۆمەتی تەبشیر و بڵاوکردنەوەی دینی مەسیحی لەو وڵاته‌دا لە لایەن کۆمەڵێکی ئۆپۆزسیۆنی مالی دەستگیرکرابوو، له‌ به‌رامبه‌ر بڕێکی زۆر پارە بەو كۆمه‌ڵه‌یه‌‌ ئازاد کرا و گەڕێنرایەوە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.
هاوكات بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌ی سۆفی، خێزان و بنەماڵەكه‌ی و هه‌روه‌ها ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا چوون بۆ پێشوازی ناوبراو.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ھەر لەوێدا سۆفی سوپرایزێك پێشکەش بە ماکرۆن و خانه‌واده‌كه‌ی دەکات و موسوڵمانبوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ ماکرۆن تووشی شۆك و شپرزه‌یی ده‌كات و بە خێرایی ڕێوڕەسمەکە بەجێ دەھێڵێت بە بێ ھیچ لێدوانێك، كه‌ وا بڕیار بوو ماكرۆن بۆ ئەم مەبەستە وتارێک پێشکەش بکات.
ئەوەی ماكرۆنی تووشی شۆک و سەرسووڕمان کرد ئەوە بوو ئافرەتە ئازادکراوەکە وتی "من ئێستا مسوڵمان بووم و ناویشم لە صوفی بەترونانەوە گۆڕییوە بۆ مەریەم، و لەداهاتوویەکی نزیکیشدا ئەگەڕێمەوە بۆ وڵاتی مالی چونکە تازە ئەوێ نیشتیمانی منە".
ماكرۆن هەرکە گوێ بیستی ئەم قسانە ئەبێ وتارەکە نادات و فڕۆکەخانەکەبەجێ دەهێڵێ.
خاتوو سۆفی پێترۆنین كه‌ ئێستا ناوی مه‌ریه‌مه‌، سەرلەبەری پلانە تێكده‌رانه‌كه‌ی ماکرۆنی پوچەڵ کردەوە بۆ لێدان لە ئیسلام، ئەو خانمە ڕایگه‌یاندووه‌، لەلایەن ئەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنەی کە بە بارمتە گرتبوویان بە باشی مامەڵەی لەگەڵ کراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی، "لەکاتی بارمتەبوونم دوعا و نزای زۆرم کرد، چونکە کاتی زۆرم هەبوو، شوێنی دەستبەسەرکردنمم کردبووە شوێنێک بۆ ئارامیی ڕۆح".
دژایه‌تی كردنی ئاینی ئیسلام له‌ وڵاتانی به‌ناو دیموكراسی دیارده‌یه‌كی نوێ نییه‌، هه‌ر ماوه‌یك له‌مه‌وپێش سیلڤیا ڕۆمانۆ کە بە ڕەچەڵەک ئیتاڵییە و بۆ کاری پاڵپشتیی مرۆیی لە کینیا بووە، لە چەند مانگی ڕابردوو ئازادکرا، لە ئیتاڵیا پێشوازیی گەرمی لێ کرا تاوەکو ئەوکاتەی زانرا کە موسڵمان بووە، ئیدی درایە بەر تانە و تەشەر و ئیتاڵییە دژە ئیسلامەکان جوێنبارانیان کرد.

خاتوو ڕۆمانۆ دوای ئەوەی لە لایەن جۆسێف کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاوە ئازادبوونی ڕاگەیەنرا، خەڵکی ئیتاڵیا خۆشحاڵیی خۆیانیان دەربڕی، تاوەکو زانییان کە موسڵمان بووە و ناوی خۆیشی گۆڕیوە بۆ (عائیشە)! هەر دوای ڕاگەیاندنی موسڵمانبوونی ئیدی عائیشە وەک (تیرۆریست) وێنای چووە مێشکیانه‌وه‌.

میدیاکانی ئیتاڵیاش بە ناونیشانی جۆراوجۆر بابەتەکەیان گواستەوە (ئێمە ژنێکی موسڵمانمان ئازادکرد) یان (ئیسلامییە و دڵخۆشە. سیلڤیای ناسوپاسگوزار)! کار گەیشتە ئەوەی سەرۆکی حیزبێکی ڕاستڕەوی تووندڕەو وتی "تیرۆریستە ئیسلامییەکان بردیانەوە، جەنگی کولتوور لەژێر ناوی پۆشینی ئیسلامی و موسڵمانبووندا"، سیاسییەکی تریش عائیشەی بە "تیرۆریستێکی نوێ" ناوبرد!.
دژایه‌تی كردنی ئاینی ئیسلام له‌ ڕۆژئاوا هاوته‌ریب و ڕاسته‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ فراوانبوونی ئه‌و ئاینه‌ و نزیكه‌ ئیسلام ڕوبه‌رێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژئاوا داگیر بكات.

زۆرترین بینراو