ئەو وشانەی نابێت لە بەردەمی منداڵەکەت بە هاوسەرەکەتی بڵێیت

هەواڵی / 8/10/2020 476 جار بینراوە

ئەو وشانەی نابێت لە بەردەمی منداڵەکەت بە هاوسەرەکەتی بڵێیت

شه‌ن پرێس :
هەندێک لە دایکان و باوکان گفتوگۆ و دەمەقاڵێی نێوانیان لەپێش منداڵەکانیان دەکەن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەرونی منداڵەکە دروستدەکات، تەنانەت کاریگەری لەسەر کەسایەتی، هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی دادەنێت لە داهاتودا،

ماڵپەڕی boldsky هەرگیز ئەم وشانە بەرامبەر هاوسەرەکەت بەکارمەهێنە کاتێک منداڵەکەت لایە

ـ ترسنۆک یان بێمێشک
کاتێک تۆ منداڵەکەت فێردەکەیت وشەی جوان بەکاربهێنێت، پێویستە بە هەمان شێوە تۆش ئەو وشە جوانانە بەکاربهێنیتەوە بۆئەوەی فێرببێت، هیچ کاتێک هاوسەرەکەت بەو شێوەیە بانگ مەکە.

ـ تەماشای کەسێکی جوانترت دەکرد لە من
کاتێک بەمشێوەیە گفتوگۆ دەکەیت منداڵەکەت چیتر هەست بە پارێزراوی ناکات لەلاتان.

ـ پارەی پێویستمان نییە
پێویست نییە کێشە داراییەکانتان لە پێش چاوی منداڵەکانتان باس بکەن، چونکە هەست بە سەلامەتی ناکات و لە داهاتوی دەترسێت.

ـ دایکت هۆکاری کێشەکانمە
وریابە لەوەی بە نەرێنی باسی خێزانەکانی یەکترنەکەن، بۆئەوەی منداڵەکان رق بەرامبەریان دروست نەکەن.

ـ تۆ ئاگاداری منداڵەکان نیت
ئەگەر منداڵەکان گوێبیستی ئەم وشانەبن وابیردەکەنەوە بایەخیان پێنادرێت و هۆکارن بۆ دروستبونی کێشە لەنێوان دایک و باوکیان.

هێشوو عمر

زۆرترین بینراو