كامێرا جێگیرەكان دەكەونەكار و تیژڕه‌وی شۆفێران تۆماردەكەن.

هەواڵی / 8/10/2020 181 جار بینراوە

كامێرا جێگیرەكان دەكەونەكار و تیژڕه‌وی شۆفێران تۆماردەكەن.

شه‌ن پرێس :
فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەمانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكان دەكەونەكارو سەرپێچی شۆفێران تۆماردەكەن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: لە‏ناو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هەر بۆیە لە ‏مانگی داهاتوەوە لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن، لە‏ناو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە.
دەشڵێت: 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتووچۆیان ‏هەیە، رۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنووری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.