حوکمی ئەو کەسە چی یە کە پەیمان بەخوا دەدات کارێک نەکات و سوێند دەخوات ، پاشان ئەو پەیمانە دەشکێنێت ؟

هەواڵی / 6/10/2020 244 جار بینراوە

کەسێک پەیمان بەخوا دەدات کە کارێک نەکات پاشان پەیمانەکە دەشکێنێ ئایا چی پێویستە لەسەرى بیکات؟

پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چی یە کە پەیمان بەخوا دەدات کارێک نەکات ، و سوێند دەخوات ، پاشان ئەو پەیمانە دەشکێنێت ؟ چ شتێک پێویست دەبێت لەسەری ؟
دروست نی یە بۆ موسوڵمان پەیمان بەخوا بدات لەسەر شتێک یاخود سوێند بخوات دوای نەیباتە سەر ، بەڵام کاتێ کە پەیمانەکەی و سوێندەکەی شکاند پێویستە لەسەری کەفارەتی سوێندەکەی بدات ، وەکەفارەتی سوێندیش خوای پەروەردگار ڕووونی کردۆتەوە لەقورئانی پیرۆزدا هەروەک فەرموویەتی : ( فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ) [المائدة:89] .
واتە : کەفارەتی سوێند بریتی یە لە :
1-خواردن دان بەدە (۱۰)کەسـی هەژار لەخواردنێکی مام ناوەند .
2- یاخود جل و بەرگ کردن بۆ بەدە (۱۰)کەسـی هەژار .
3-گەر نەیتوانی ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژو دەبێت .
جا خواردنی هەژار بریتی یە لە (نیو ساع) لەبرنج و غەیری برنج کە دەکاتە ( کیلۆ و نیوێک ) والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

وه‌ڵامه‌كان

زۆرترین بینراو