له‌ كاتی جوتبوون ئازارم زۆره‌؟! هۆكار چیه‌ و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.

هەواڵی / 2/10/2020 1358 جار بینراوە

له‌ كاتی جوتبوون ئازارم زۆره‌؟! هۆكار چیه‌ و چاره‌سه‌ر هه‌یه‌.


ـ هه‌ستكردن به‌ئازار له‌ زێ‌، یان ده‌وروبه‌ری له‌كاتی، یان دوای كرداری  جووتبوون  لای ژن و پیاو ئه‌و ئازاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ڕێژه‌كه‌ لای ژن زیاتره‌‌و گه‌لێك هۆكاری هه‌یه‌ وه‌ك:

1ـ  وشكی ناو زێ به‌هۆی نه‌بوونی ئیفرازاتی سێكسییه‌وه‌ له‌كاتی جوتبووندا.

ئه‌مه‌یش ڕه‌نگه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ نه‌شاره‌زایی مێرده‌كه‌وه‌ هه‌بێت.

2ـ  ئیلتهاباتی زێ، به‌تایبه‌ت  له‌و ته‌مه‌نه‌ی پێی ده‌وترێت ساڵی بێهیوایی. له‌ ته‌مه‌نی‌ دوای‌ 47 ساڵی‌ ده‌ستپێده‌كات.

3ـ توشبوون به‌ حه‌ساسییه‌ت له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی كیمیایی، یان هه‌ندێ صابون.

٤- ئیلتهاباتی پشت، به‌تایبه‌ت ده‌وروبه‌ری زێ.

٥-  ئیلتهاباتی كۆئه‌ندامی میزكردن.

٦-  توشبوون به‌ جۆره‌ به‌كتریا و كه‌ڕوویه‌ك له‌ناو زێ، یان ده‌وروبه‌ری، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ئازار و ئیلتیهابات .

بۆ دیاریكردنی هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ دیاریكردنی هۆكار و

وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست، جگه‌ له‌وه‌ی باری ده‌روونی و لایه‌نی مه‌عنه‌وی كاریگه‌ریی  زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چێژ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ ئۆرگازیم و چێژی سێكسی له‌نێوان ژن و پیاودا ..

 




زۆرترین بینراو