هەڵەدنی: ئامانج لەداواکەی مه‌سرور بارزانی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ لەباربردنی پرساندنه‌

هەواڵی / 26/9/2020 242 جار بینراوە

دەبێ سەرۆکایەتی پەرلەمان بێلایەن بێ
هەڵەدنی: ئامانج لەداواکەی مه‌سرور بارزانی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ لەباربردنی پرساندنه‌

شه‌ن پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایده‌گه‌ێنێت، ئامانج لەداواکەی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان،بۆ لەبیر بردنەوەولەباربردن و پەراوێز خستنی یاداشتی پرساندندنی ٢٣ پەرلەمانتارەکەیە.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێی ماددەی 66 له‌ بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داواى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كرد دانیشتنێكى تایبه‌ت رێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتارێک پێشکەش بکات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ فه‌سیوكی خۆی نوسیویه‌تی، ئامانج لەداواکەی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان،بۆ لەبیر بردنەوەولەباربردن و پەراوێز خستنی یاداشتی پرساندندنی ٢٣ پەرلەمانتارەکەیە.

ناوبراو ده‌شڵێت، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان بێلایەنانە هەردوو دانیشتنەکە ڕێک بخەن،تا خەڵکی کوردستان ڕاستیەکان بزانن کەچۆن داهاتی گشتی بەهەدەر دەدرێت و موچە خۆران وفەرمانبەرانی راستەقینە بوونەتە قوربانی دابەستەکانی ساختەکاری هەڵبژاردن و شەق تێهەڵدەرەکانی مامۆستاو فەرمانبەرانی ناڕازی و بکوژی خۆپیشاندەران وسەرکوتکەرانی دەنگی ناڕازی و کوندە پەپوە شومەکانی وێرانەیی وکپکەرانی قوڕگە پڕ هاوارەکانی نەهێشتنی بێدادی.