#ڤایرۆسی کۆرۆنا

فراکسیۆنی کۆمەڵ:پشتیوانی تەواوی خواست و داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەین بۆ هێنانەدی داواکارییەکانیان

هەواڵی / 26/9/2020 95 جار بینراوە

سبه‌ینێ خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌ریه‌
فراکسیۆنی کۆمەڵ:پشتیوانی تەواوی خواست و داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەین بۆ هێنانەدی داواکارییەکانیان

شه‌ن پرێس:
بڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی مامۆستایان بەڕێوەبچێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه‌و ریده‌گه‌ینیت،ئێمە پشتیوانی تەواوی خواست و داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەین و دەبینە بەشێک لەو فشارانەی مامۆستایان بە ئاراستەی هێنانەدی داواکارییەکانیان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

پشتیوانی داخوازییەکانی مامۆستایانین
ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی (کۆمەڵ) لە پەرلەمانی کوردستانەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بڕیارە سبەی یەک شەممە ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی مامۆستایان بەڕێوەبچێت .
ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، پشتیوانی تەواوی خواست و داخوازییەکانی مامۆستایان دەکەین و دەبینە بەشێک لەو فشارانەی مامۆستایان بە ئاراستەی هێنانەدی داواکارییەکانیان .
لە هەرێمێکدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ناگاتە شەش ملیۆن کەس و لەسەر دەریایەک نەوت و دەیان سەرچاوەی گرانبەهای سامانی سروشتی هەبێت، خاوەنی چەندین دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتیی و داهاتێکی زەبەلاحی ناوخۆ بێت، ستەم و عەیبەیەکی گەورەیە مامۆستایان و کادیرانی  پەروەردە بێنە سەر شەقام و داوای موچەی پێنج مانگ پێش ئێستایان بکەن .
دڵنیاین لەوەی کە هەرێمی کوردستان هیچ قەیرانێکی دارایی و نەبوونی داهاتی نیە، بەڵکو کێشەی نەبوونی دەسەڵاتداری دڵسۆز و دەستی پاک و ویژدانی زیندووی بەرپرسیارێتیی هەیە و سامانی خەڵک و داهاتی گشتی لە دەستێکی نائەمیندایە و بانگەشەی چاکسازیش لەلایەن ئەم دەسەڵاتەوە جگە لە قسەیەکی بەتاڵ شتێکی دیکە نیە .
بۆیە بەتەواوی پشتگیریی داوا و خواست و خۆپیشاندانی مەدەنییانەی مامۆستایانین و پێویستە دەسەڵات بە زوترین کات وەڵامی ئەرێنیان بداتەوە و دەست هەڵبگرێت لە بەلاڕێدابرنی قەیران بە قەیرانێکی دیکە .

فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
هەولێر
٢٦/٩/٢٠٢٠

زۆرترین بینراو