#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌هۆی پشتگوێخستنی پێشنیازه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵه‌وه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم قوڵتربوونه‌ته‌وه‌

هەواڵی / 26/9/2020 393 جار بینراوە

هۆشداری داوه‌ته‌ سه‌ركردایه‌تی كورد
به‌هۆی پشتگوێخستنی پێشنیازه‌كانی په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵه‌وه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم قوڵتربوونه‌ته‌وه‌

شه‌ن پرێس:
به‌گوێره‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌،له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، زانیاری و داتای وردی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر بودجه‌ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هۆشداریی داوه‌ته‌ سه‌ركردایه‌تیی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش به‌هۆی پشتگوێخستنی پێشنیازه‌كانه‌وه‌ كێشه‌كانی هه‌رێم قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌.

زۆرترین بینراو