#ڤایرۆسی کۆرۆنا

15 پەرلەمانتاری عێراق پشتیوانی لە داواکاریی و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن

هەواڵی / 26/9/2020 137 جار بینراوە

"داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان"
15 پەرلەمانتاری عێراق پشتیوانی لە داواکاریی و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن

شه‌ن پرێس:
بەشێک لە نوێنەرانی پارێزگاکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق رایانگەیاند، پشتیوانی لە داواکاریی و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن و داواکرن حکومەتی هەرێمی کوردستان "دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان".

لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە 15 پەرلەمانتاری پارێزگاکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، "ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتوە و نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین".

ئەوەش هاتوە"داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان، هەروەها مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات".

دەقی راگەیەنراوەکە:

پشتیوانی لە داخوازی مامۆستایان و فەرمانبەران

ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە ناومان ھاتووە کە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکەین.

داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین دەستھەڵگرێت لە سیاسەتی چەوساندنەوەی فەرمانبەران و بڕینی موچەکانیان و مانگانە و لە کاتی خۆیدا موچەکانیان دابین بکات.
1.  ئەحمەد حاجی رەشید
2. غالب محمد عەلی
3.  سروە ونس
4. یسرا رەجەب
5. رێبوار کەریم مەحمود
6. رابون مەعروف
7. سەرکەوت شەمسەدین
8. جەمال کۆچەر
9. موسەنا ئەمین
10. کاوە محمد
11. هۆشیار عەبدوڵا
12. سەلیم هەمزە
13. یوسف محمد سادق
14. بەهار مەحمود
15. عەبدولباری مودەریس

زۆرترین بینراو