#ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەرلەمانتارێك ئابڕووچونێکی چوار ملیار دۆلاری وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار ئاشکرا دەکات

هەواڵی / 26/9/2020 214 جار بینراوە

964 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە
پەرلەمانتارێك ئابڕووچونێکی چوار ملیار دۆلاری وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار ئاشکرا دەکات

شه‌ن پرێس:
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای كار گروپ لە پاڵاوتنی نەوتدا و لەماوەی 11 ساڵدا چوار ملیار و 964 ملیۆن دۆلاری قازانج كردووە. 

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، لە ئابڕووچونێكی بێ وێنەدا حكومەتی هەرێم لە ماوەكانی پێشودا بڕی 524 ملیۆن دۆلار دەدات بە كار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە كێڵگەی خورمەڵە لە هیچ یاسایەكدا نیە كە كێڵگەیەك بدەیت بە پشكی لە 100% بە كۆمپانیایەكی بواری نەوت حكومەت بێت و پارەیەكی وا زەبەلاح بدات بە كۆمپانیاكە.

ناوبراو ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێدانی بەڵگە بەو كەسانەی دەیانەوێت بەدواداچوون بكە نبۆ ئەو دۆسیەیە و دەشڵێت: جگە لەم ئابڕووچونە تیشك دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی كەلەك بۆ ئەوەی هەموو لایەك بزانێت تەنها لە ڕێگەی ئەم پاڵاوگەیەوە كار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج كردەووە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەكانی هەرێمی كوردستان. 

ده‌شڵێت، کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەلک (خەبات) دروست دەکات ،وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە کار گروپ .ئەمە لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار ..

ده‌قی نوسینه‌كه‌:

ئابڕووچونێکی تر لە نێوان وەزارەتی سامانەسروشتیەکان و کۆمپانیای کار گروپدا
حكومەتی هەرێم بڕی  ٥٢٤ ملیۆن دۆلاری بۆ كۆمپانیای كار گروپ خەرج دەكات، كە كۆمپانیاكە تەنها لە لە پاڵاوتنی نەوتدا ٤ملیارو ٩٦٤ملیۆن دۆلاری قازانجكردووە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێدانی لە سەدا سەدی ٪١٠٠پشکەکانی کێڵگەی خورمەڵە بە کار گروپ بۆ ئەوەی پەرەپێدان و گەشپێدان وەبەرهێنان و دەرهێنانی کرود و پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوتی تیدا بکات ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان
بەڵام لە ئابڕووچونێکی بێ وێنەدا حکومەتی هەرێم لە ماوەکانی پێشودا بڕی ٥٢٤.٠٠٠،٠٠٠ پێنج سەد و بیست و چوار ملیۆن دۆلار دەدات بە کار گروپ بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدان لە کێڵگەی خورمەڵە لە هیچ یاسایەکدا نیە کە کێڵگەیەک بدەیت بە پشکی لە سەدا سەد بە کۆمپانیایەکی بواری نەوت حکومەت بێت و پارەیەکی وا زەبەلاح بدات بە کۆمپانیاکە بەڵام ئەمە ڕویدا لە هەرێمی کوردستان ،بۆ بەرقەرار کردنی شەفافیەت و چاکسازی لە بواری نەوت دا هەر لایەنێک دەیەوێیت بەدوادچوون بکات بۆ ئەم ئابڕووچون و بەهەدەردانە من ئامادەم هەموو بەڵگەکان لە ناو قاعەی پەرلەمان لە بەرچاوی خەڵکی کوردستانەوە ڕادەستی بکەم ..
جگە لەم ئابڕووچونە لێرەوە تیشک دەخەینە سەر داهاتی پاڵاوگەی کەلەک بۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانێت تەنها لە ڕیگەی ئەم پاڵاوگەیەوە  کار گروپ چەند ملیار دۆلاری قازانج کردەوە لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی هەرێمی کوردستان ..
کاتێک کۆمپانیای کار گروپ پاڵاوگەی کەلک (خەبات) دروست دەکات ،وەزارەتی سامانەسروشتیەکان گرێبەستێکی کرد لە گەڵ کار گروپ بۆ پاڵاوتنی نەوتی خام بۆ دروست کردنی مشتقاتی نەوتی وەک بەنزین و گازویل و نەوتی سپی و نەفتا هتد ،بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێک نەوت وەزارەتی سامانەسروشتیەکان بڕی ١٧ دۆلار دەدات بە کار گروپ .
ئەمە لەکاتێکدا کار گروپ لە گەڵ وەزارتی نەوتی عێراق گرێبەستی کردوە بۆ پاڵاوتنی یەک بەرمیل نەوت بە ١٠ دۆلار ..
بەچەند قۆناخێک بە بڕی جیاواز و کاتی جیاواز داهاتی پاڵاوگەکە بەم شێوەی لای خوارەوە ڕووندەکەینەوە :-
قۆناخی یەکەم
لەسەرتایی دەست بەکاربونی پاڵاوگەیی کار گروپ توانایی  پاڵاوتنی  ٢٠،٠٠٠ بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا  بوە، گرێبەستەکەی لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دەستی پێکرد  لە مانگی ٧ ی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ سەرتایی ساڵی ٢٠١٠ .
قۆناخی دووەم
بەپێ بەڵگەنامەکانی  وەزارەتی سامانەسروشتیەکان کار گروپ توانایی پاڵاوگەی کەلەک بەرزکردۆتەوە بۆ ٤٠،٠٠٠ چل هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ،
لە سەرەتایی ساڵی٢٠١٠بۆ  ساڵی ٢٠١٢ لە ڕۆژیکدا بڕی ٤٠،٠٠٠هەزار بەرمیل پاڵاوتوە ..
قۆناخی سێیەم /
کار گروپ بەردەوام بوە لە بەرزکردنەوە ئاستی پاڵاوتن لە سەرتایی ساڵی ٢٠١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی پاڵاوتنی بۆ هەشتا هەزار بەرمیل لە ڕۆژیکدا .
قۆناخی چوارەم /
لە ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دەست پێدەکات کە بەرهەمهێنانی پاڵاوتن بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبیتەوە بۆ سەد و هەشتا هەزار بەڵام سەد هەزاری بۆ حکومەتی هەرێم پاڵاوتوە ئەو بڕەی تر بۆ پاڵاوتن بوە لە کێڵگەکانی کەرکوک ..
بەڵام بە هۆی قەیرانی دارای و هەندێ کێشەوە ناردنی پاڵاوتن لە ساڵی ٢٠١٧ وەستا
قۆناخی پێنجەم /
ئەم قۆناخە پشتی بە کۆتا ڕاپۆرتی دیلۆیتی ساڵی ٢٠١٩ بەستوە ، لە ڕاپۆرەتەکەدا هاتوە بۆ پاڵاوتنی ٨.٧٣٧،٤٤٤ هەشت ملیۆن و حەوسەد و سی و حەوت هەزار و چوار سەد و چل و چوار بەرمیل بوە داهاتەکەی دەکاتە ١٨٦،٦٢٩،٣٥٥ سەد و هەشتاو شەش ملیۆن و شەش سەد و بیست و نۆ هەزار و سێ سەد و پەنجاو پێنج دۆلار بوە.
کۆی گشتی داهاتی بەدەست هاتوو و قازانجی کار گروپ لە پاڵاوتنی نەوت لەو ساڵانەی ئاماژەم پێکرد کە بە پینج قۆناخ ڕوونم کردۆتەوە بریتیە بوە لە (٤،٩٦٤،٠٠٠،٠٠٠ )چوار ملیار و نۆسەد و شەست و چوار ملیۆن دۆلار بوە ، لێرەوە دەبینین بەم جۆرە گرێبەستانە حکومەت دادۆشراوە بۆ کۆمپانیەکی حیزبی ناوخۆی لە بواری نەوتدا ، ڕوون دەبیتەوە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ تەنها بۆ قازانجکردن و دەوڵەمەند کردنی کۆمپانیا حیزبیەکانە نەک ئامانج بۆ زیاد کردنی داهاتی حکومەت و ژیانێکی شایستەبیت بەلکو لە واقیعدا دەبینین پارەی زەبەلاح بۆ کۆمپانیای حیزبی هەیە بەڵام مووچەی مووچەخۆران نیە ..
لێرەدا باسی ئەوە ناکەین کە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە لە خورمەڵە ١٧٠،٠٠٠ سەد و حەفتا هەزار بەرمیلە لەم دەرهێنانە چەندی دەست دەکەویت و چەند پارە لە خزمەتگوزاری وەر دەگریت..
یەكێکی تر لە گەندەڵیەکانی پاڵاوتنی نەوت ئەوەیە دوای پاڵاوتن کە دەبوو ئەو بەرهەمە نەوتیانەی  وەک گازویل و نەوتی سپی و دیزل و بەنزین و کیرۆسین و نەوتی ڕەشی پاشماوە ،،دەبوایە بدرایتەوە بۆ حکومەت بەلام لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە بازرگانی دەفرۆشریت هەر پێ دەڵین نەوت وبەنزینی کار گروپ .

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانەسروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی

زۆرترین بینراو