#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌ڤیدیۆ .. لە هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک؛ کەسێک دەکوژن و دوو کەسیش بریندار دەکەن

هەواڵی / 26/9/2020 291 جار بینراوە

درەنگانی شەوی ڕابردوو
به‌ڤیدیۆ .. لە هەولێر چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک؛ کەسێک دەکوژن و دوو کەسیش بریندار دەکەن

شه‌ن پرێس:
درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش دەكەنە سەرماڵێك لە گەڕەكی هەشت هەزاری فەرمانبەران لە هەولێر و هاوڵاتییەك بەناوی بارزان حسێن دەكوژن و دوو كەسی دیكە بریندار دەكەن.

بە وتەی كەسوكاری قوربانییەكە،كێشەیان لەگەڵ هیچ كەس نییە و ئەو كەسانەش ناناسن كە هێرشیان كردووەتە سەریان.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕوویداوه‌، چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و بە چەکی کڵاشنیکۆڤ و تاپڕ و ساچمە دەستڕێژی گوللـەیان لێکردوون، گەنجێک كه‌ كوڕی ماڵه‌كه‌یه‌ کوژراوە كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و دوو کەسی دیکەش له‌ناو ماڵه‌كه‌ بریندارکراون.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەربارەی ڕووداوەكە بە پەیامی ڕاگەیاند: دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و بەردەوامیش دەبن تاوەكو دەگەنە ئەنجامێك.

سەرۆكی رێكخراوێكی مەدەنیش دەڵێت: لە ڕووداوی لەم جۆرەدا پێویستە دادگا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و كێشەی خەڵك بەپێی یاسا یەكلا بكاتەوە.

حاڵەتەكانی كوشتن لە هەرێمی كوردستان نزیكە دەگۆڕێن بۆ دیاردە، شارەزایانی بواری یاساش دووپاتی دەكەنەوە: تا ئێستاش دەیان كەیسی كوشتن لە دادگاكان بەبێ ئەنجام ماونەتەوە، هەر ئەمەش وای كردووە كوشتن بەبێ سڵەمینەوە ئەنجام بدرێ و هاوڵاتیان لەدەرەوەی دادگا و بۆ چارەسەری كێشەكانیان پەنا بۆ ڕێگەی جۆراوجۆر ببەن.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دادگاكان بە جۆرێك لاوازن كە ناتوانن بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر كەیسەكان بدات.

زۆرترین بینراو