پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت

هەواڵی / 26/9/2020 355 جار بینراوە

پەتاتە ئەگەر چەکەرەی کرد نابێت بخورێت

شه‌ن پرێس :
به‌پێی رێنمایه‌كان پێویسته‌ ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت
 هەروەها ماوەی هەڵگرتن و شێوازی هەڵگرتن کاریگەری هەیە لەسەر خراپ بوونی پەتاتەکە
لەو کاتەدا مادەی سۆلانین  و ئەلفا کانونین دروست دەکات کە بەهۆی بەکارهێنانی مادە قڕکەرەکانەوە  هەروەها شێواز و ماوەی هەڵگرتنی دروست دەبێت
بەهۆی ڕودانی کارلێکی کیمیای یەوە چەکەرە دروست دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت بۆ سەوزو پەتاتەکە نەرم دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان کە ئەمەش بە ئاسانی هەرس نابێت و کرداری هەرس تێکدەدات بە ئاسانی هەرس نابێت ودەبێتە هۆی ژەهراوی بوونی لەش
‌ په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست بکات کە مادەی ژەهری یە كه‌ زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه
پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێ...
لەشکر حمید - ئەندازیاری خۆراک