#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ و خوێندنگاكانی كه‌لار و كفری بایكۆتی ده‌وامیان ڕاگه‌یاند .

هەواڵی / 26/9/2020 125 جار بینراوە

سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ و خوێندنگاكانی كه‌لار و كفری بایكۆتی ده‌وامیان ڕاگه‌یاند .
به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن .

شه‌ن پرێس :
بەڕێوەبەرانی بنه‌ڕه‌تی و ئامادەییەکانی هه‌ر دوو شاری كه‌لار و كفری رایانگەیاند، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت كە خۆی لە پێدانی موچەی تەواو بەبێ لێبڕین و  هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک دەبینێتەوە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەییەکانی سنوری كفری و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سنوری كه‌لار لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە، "خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ڕەتدەکەینەوە، چونکە پێمان وایە سەرکەوتوو نابێت و نابێتە بەدیلی خوێندنی ناو پۆل و قوتابخانە و خوێندنگاکان".

ئاماژەبەوەشدەكەن، "مۆڵەت دەدەین بە وەزارەتی پەروەردە تا بەرواری ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان، داواکاری ئێمە داواکاری مەدەنیانە و ئاشتییانەیە و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی حکومەت بایکۆت بەردەوام دەکەین لە سەرجەم ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کفری".

دەشڵێن، ئەگەر وەڵامی داواکانیان نەدرێتەوە، ئەوا سبەینێ کە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە دەیکەن بە سەرەتای بایکۆت و ناڕەزایەتی.

دوێنێ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەکانی سنوری كه‌لار و لە چەند رۆژی رابردووشدا بەڕێوەبەرانی قوتابخانە ئامادەییەکانی پشدەریش راگەیەنراوێکی هاوشێوەیان بڵاوکردەوە و بەر لە دەستپێکردنەوەی خوێندن بایکۆتی دەوامیان کرد

زۆرترین بینراو