#ڤایرۆسی کۆرۆنا

مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر ناچار كراون لە وتاری هەینیی دوێنێدا وەسفی ڕیفراندۆم بكەن

هەواڵی / 26/9/2020 221 جار بینراوە

مامۆستایانی ئایینی لە هەولێر ناچار كراون لە وتاری هەینیی دوێنێدا وەسفی ڕیفراندۆم بكەن

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم، مامۆستایانی ئایینی لە سنوری پارێزگای هەولێر ناچار كراون لە وتاری هەینیی دوێنێدا وەسفی ڕیفراندۆم بكەن.

بەپێی نوسراوێكی لیژنەی ئامادەكاری وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف كە كۆپییەكی دەست پەیام كەتووە، بۆ ناونیشانی وتاری هەینی، ئازادبوون لە ئیسلامدا دیاریكراوە و مامۆستایانی ئاینی ناچاركراون لە وتارەكەدا تیشك بخەن سەر ریفراندۆم. و وەسفی بكەن.
وتارەكە لەلایەن لیژنەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف ئامادەكراوە و مامۆستایان پابەندكراون بە خوێندنەوەی.

لە ناوەرۆكی وتارەكەدا هاتووە، لە 25ی ئەیلول ریفراندۆم بەڕێوەچوو ، هەموو جیهان مامەڵەیەكی خراپیان لەگەڵ ئەنجامەكەیدا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقافەوە، مامۆستایانی ئاینی ئاگادار كراونەتەوە، بە بەبڕیاری وەزارەت، لەمەودوا ناونیشانی وتاری هەینی چیتر لە دەست مامۆستایان خۆیاندا نییە و دەبێت تەنیا ئەو ناونیشانە بخوێنرێتەوە كە ئەوقاف دیاریی دەكات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیام، بەپرسێكی ئەوقاف لە سنووری هەولێر بە نوسراو بە مامۆستایانی ئاینی وتوە: بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف، بەرپرسان لە وەزارەت و تەنانەت وەزیریش، ڕۆژانی هەینی زۆر بە وردیی چاودێیری جێبەجێكردنی ناونیشانی وتاری هەینی دەكەن، لەهەر مزگەوتێك وتاری جیاواز ببیندرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

زۆرترین بینراو