#ڤایرۆسی کۆرۆنا

پزیشکێکی دادوەری: لەمساڵدا پشکنیمان بۆ ١٧٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە

هەواڵی / 24/9/2020 254 جار بینراوە

پزیشکێکی دادوەری: لەمساڵدا پشکنیمان بۆ ١٧٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە


پزیشکێکی دادوەری رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠وە پشکنیمان بۆ ١٧٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی ئەنجامداوە و دەشڵێت، بەشێک لە پشکنینەکان بۆ ڕەگەزی نێرینە بوون.

بەختیار رەشید پزیشکی دادوەری لە بەرنامەی بێسنوری ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، لەسەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە تا ئێستا نزیکەی ١٧٠ کەیس پشکنینی دەستدرێژی سێکسی بۆکراوە لەو رێژەیەش لە ٢٨٪ بۆ ٢٩٪ی کەیسی توندوتیژی بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بە زۆری لە تەمەنی منداڵان (٤-٥) ساڵی بووە تا تەمەنی ٢٨ بۆ ٢٩ بووە و بەشێکی زۆریان لە رەگەزی مێینە بوون، بەڵام چەند حاڵەتێکی دەگمەنیش هەیە نێرینەن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەیسانەی دەستدرێژی سێکسییان دەکرێتەسەر بە کەیسی کتوپڕ هەژماردەکرێن و ئەو کەیسانە دەبێت لە کەمترین ماوەدا بگەنە پزیشکی دادوەری تاوەکو سەرجەم بەڵگەکانی بمێنێت.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت، بەپێی ئامارەكان دەستدرێژی سێكسی ڕوو لە زیادبوون و بەتایبەتی لە چوارچێوەی خێزاندا لە تازەترین ڕووداویشدا دەستدرێژیكردنە سەر منداڵێكی دە ساڵ لە پارێزگای هەولێر لە لایەن شەش كەسەوە.

زۆرترین بینراو