#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئاسایش 4 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات دانیشتوی به‌ریتانیان و چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونیان ئه‌نجامداوه‌ .

هەواڵی / 24/9/2020 642 جار بینراوە

ئاسایش 4 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات دانیشتوی به‌ریتانیان و چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونیان ئه‌نجامداوه‌ .

شه‌ن پرێس :
ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت : له‌درێژه‌ی‌ كارو چالاكیه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ , به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ سه‌روماڵ‌ و كه‌رامه‌تی‌ هاولاَتیان و ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌ی‌ هه‌رجۆره‌ كارێكی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودان و ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ نایاسی‌ تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاولاَتیان .
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانه‌وه‌ دانه‌یه‌كی بۆ شه‌ن پرێس نێراوه‌ ، ئاسایشی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نیت : هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ڕۆژی (10/9/2020 ) له‌ چالاكیه‌كدا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستكیربكه‌ن به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و  به‌پێی مادده‌ی ( 431) له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ ناوه‌كانی ( ك،ع،خ  له‌دایكبوی ساڵی 1981 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی ولاَتی به‌ڕیتانیا / س،م،ص له‌دایكبوی 1985 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی وڵاتی به‌ڕیتانیا / ب،ص،ڕ له‌دایكبوی 1980 ڕه‌گه‌ز كورد دانیشتوی وڵاتی به‌ڕیتانیا / ز،م،م له‌دایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) .

ده‌ڵێت : تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خه‌ڵكی به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بازركانی كردن به‌ شوێنه‌وار و بازرگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و برینداركردنی هاوڵاتیان به‌چه‌قۆ  و،هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ، سه‌رجه‌میان دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌ و ڕوبه‌ڕوی یاسا كراونه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌ .


زۆرترین بینراو