#ڤایرۆسی کۆرۆنا

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ پارتی:پێویسته‌ بە زووترین کات کۆنگرە ئەنجام بده‌یت چونكه‌ زۆر دواكه‌تووه‌

هەواڵی / 24/9/2020 225 جار بینراوە

به‌نوسراوێكی فەرمی ئاگادری كردوه‌ته‌وه‌
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ پارتی:پێویسته‌ بە زووترین کات کۆنگرە ئەنجام بده‌یت چونكه‌ زۆر دواكه‌تووه‌

شه‌ن پرێس:
جارێكی دیكە کۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەكات بە زووترین کات کۆنگرەی حزبەکەی ئەنجام بدات چونكه‌ زۆر دواكه‌توه‌ له‌واده‌ی خۆی.

لەنوسراوێكی فەرمیدا فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخستنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی کاروباری حزبەکانی نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای هەولێری کردووە، داوای لە پارتی کردووە بە زووترین کات کۆنگرەی ئەو حزبە ئەنجام بدرێت.

لەبەشێكی نوسراوەكە باسلەوەكراوە، لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٩  بەرپرسێكی باڵای پارتی کە دەسەڵاتی پێدراوە بە بەڵێننامەیەکی فەرمی ئاماژەی کردووە بەوەی لە کاتی خۆیدا پارتی کۆنگرەی گشتی خۆی ساز دەکات، دوای ئەوەی داوای کردووە ڕەزامەند بن لەسەر دواخستنی کۆنگرەی حزبەکە بۆ ماوەی ١٠ مانگ.

لە کۆتایی نوسراوەکەی کۆمسیۆندا داوا لە نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر کراوە، پارتی ئاگادار بکەنەوە کە ئەو ماوەیە تەواو بووە و وادەیەکی دیاریکراو دەستنیشان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکەی و لە ئەنجامیش ئاگاداریان بکەنەوە.

هەرچەندە بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان وەكو ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردن لەسەر داوای كۆمیسیۆن كۆنگرەی خۆیان ئەنجامدا بەڵام سەرکردایەتی پارتی بڕیاریدا ساڵی 2020 کۆنگرەی 14 ببەسترێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی كۆنگرەكەی ئەنجامدا. 

زۆرترین بینراو