#ڤایرۆسی کۆرۆنا

یەكگرتوو:پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كارێكی ئاساییە و خۆسەخڵەتكردنی ناوێت

هەواڵی / 24/9/2020 146 جار بینراوە

ئەركی پەرلەمانە بەكاری خۆی هەستێت
یەكگرتووی ئیسلامی:پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كارێكی ئاساییە و خۆسەخڵەتكردنی ناوێت

شه‌ن پرێس:
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو دەڵێت، پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی كارێكی ئاساییە و ئەركی پەرلەمانە بەكاری خۆی هەستێت، رەخنەش لە لێدوانێكی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەگرێت.

دوای ئەوەی عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان واژۆی لەسەر داواكاریی لێپرسینەوە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرد، رێژەی یاسایی واژۆ بۆ پرساندنەكە كۆبوەوە، لەو بارەیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نەوا رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان داواكارییەكە دەنێرێت بۆ حكومەت، پێویستە لەماوەی 7 رۆژدا سەرۆكایەتیی پەرلەمان ئەو پرسە بخاتە بەرنامەی كارەوە، ئەگەر حكومەتیش داوا بكات، دەكرێت 7 رۆژی دیكە درێژبكرێتەوە و دواتر دەبێت دانیشتنی پرساندنەكە ئەنجامبدرێت.

لەبارەی ئەوەی ئەو لێپرسینەوەیە كاریگەریی چی دەبێت و چی دەگۆڕێت؟ پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو وتی، گرنگیی لێپرسینەوەكە ئەوەیە، كە پەرلەمان زیندوو بێت و بەكار و ئەركەكانی خۆی هەستێت و ململانێكان بگواسترێتەوە بۆ پەرلەمان، بۆیە ئەو هەنگاوە كارێكی ئاساییە و خۆسەخڵەتكردنی ناوێت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی رەخنەش لە لێدوانێكی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەگرێت، كە ناراستەوخۆ ئاماژەی بە توانای پارتی دابوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی و نەتوانینی لایەنەكانی دیكە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی حكومەت، هەڵەدنی لەو بارەیەوە دەڵێت، پێویست بە چاوسوركردنەوە ناكات.

زۆرترین بینراو