#ڤایرۆسی کۆرۆنا

یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت رێژه‌ی یاسایی ته‌واوكرد .. عەلی حەمە سالح واژۆی کرد

هەواڵی / 24/9/2020 236 جار بینراوە

 یاداشتەکە رۆژی یەکشەممە پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان دەکەن
یاداشتی پرساندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت رێژه‌ی یاسایی ته‌واوكرد .. عەلی حەمە سالح واژۆی کرد

شه‌ن پرێس:
عەلی حەمە سالح، یاداشتی پرساندنی هەریەک لە سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی واژۆ کرد.

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، عەبدولستار مەجید رایگه‌یاندووه‌، بەڵێ عەلی حەمەساڵح واژووی لەسەر یاداشتەکە کردووە و ئێستا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواوە بۆ و رۆژی یەکشەممە پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن.

عەبدولستار مەجید وتیشی: "هەموو ئەو داواکارییانەی پێشتر سەرۆکی پەرلەمان داوای کردبوو بە یاداشتەکەوە هاوپێچ کراوە، دوای ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان نامە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێرێت دەبێت لە میانی یەک هەفتەدا حکوومەت وەڵام بداتەوە کە چ کات ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت، ئەگەر پاساوی یاساییان هەبێت دەتوانرێت دەرفەتی مانگێکیان پێبدرێت و دوای مانگێک ئامادەی دانیشتنێکی پەرلەمان بن".

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی وتیشی: "دوای ئەو مانگەش ئەگەر ئامادەنەبوون بۆ پرساندن بێنە پەرلەمان ئەوا ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بیەوێت پرۆسەکە بەبێ ئامادەبوونی ئەوانیش بەرێوەدەچێت".

بۆ پرساندنی سەرۆکی حکوومەت دەبێت واژووی یەک لەسەر پێنجی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر یاداشتەکە هەبێت و بۆ پرساندنی جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیرەکان دەبێت واژووی یەک لەسەر شەشی ئەندامانی پەرلەمان لەسەر یاداشتەکە هەبێت.  

زۆرترین بینراو