#ڤایرۆسی کۆرۆنا

وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە کەمکردەوە .. ڕێژەی لێبڕینەکە بزانە

هەواڵی / 24/9/2020 469 جار بینراوە

پێویستی بە ‏ 890 ملیار دیناره‌
وەزارەتی دارایی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ ئەم مانگە کەمکردەوە .. ڕێژەی لێبڕینەکە بزانە

شه‌ن پرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی 18% دابەشدەکرێت، کە مانگەکانی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەشدەکراو لێبڕینەکە کەمکراوەتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، گەنجینەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادار بكەن ‏لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی 18% ئامادە بكەن نەك 21%.‏

هەر لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوە دراوە، مووچەی پلە تایبەتەكان وەك ‏مانگەكانی پێشوو دەبێت واتە بەلێبڕینی 50%.

بۆ دابەشكردنی مووچە، بەبێ‌ لێبڕین، هەرێمی كوردستان پێویستی بە ‏زیاتر لە 890 ملیار دینار دەبێت.‏

بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەت لیستی نوێی دابەشکردنی مووچە رابگەیێنێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاندبوو کە لێبڕینی مووچەی مانگی داهاتووی فەرمانبەران بەگوێرەی پارەی بەردەست دەبێت.

عێراق ئێستا مانگانە 320 ملیار دینار وەکو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت، عێراق 42.6٪ی مووچەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بەشەکەی دیکە حکومەتی هەرێمی کورستان 57.3٪ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات. کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەریش بەبێ لێبڕین بێت پێویستی بە 890 ملیار دینارە.

مووچەی مانگەکانی  شووبات و ئادار بە لێبڕینی 21% دابەشکران، مووچەی مانگی داهاتووش بەپێی ئەو نووسراوە نوێیەی وەزارەتی دارایی 18٪ـەیە.

زۆرترین بینراو