زیـانـه‌كـانـی‌ خــواردنـه‌وه‌ گـازیـیـه‌كـان لـه‌سـه‌ر تـه‌نـدروسـتـیـمـان

هەواڵی / 24/9/2020 195 جار بینراوە

وه‌ك ژه‌هـر مه‌ترسیداره‌
زیـانـه‌كـانـی‌ خــواردنـه‌وه‌ گـازیـیـه‌كـان لـه‌سـه‌ر تـه‌نـدروسـتـیـمـان

 
شه‌ن پرێس:
خـواردنه‌وه‌ گازییه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ زه‌ره‌ر و زیانێكی‌ زۆری‌ بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌ و پزیشكان و پسپۆڕانی‌ ته‌ندروستیش هه‌میشه‌ ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ین كه‌ نه‌یانخۆینه‌وه‌ و لێیان به‌دووربین, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ زیانه‌كانی‌ خـواردنه‌وه‌ گازییه‌كانن بۆ ته‌ندروستیمان:
1/ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادكردنی‌ كێشی له‌ش.
2/ چڕیی ئێسك كه‌مده‌كاته‌وه‌.
3/ زیانی‌ بۆ جگه‌ر زۆره‌.
4/ بڕێكی‌ ئێجگار زۆریان له‌ شه‌كری‌ (فره‌كتۆز) تێدایه‌, كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ.
5/ ددانه‌كان شیده‌كاته‌وه‌ و كلۆریان ده‌كات.
6/ گورچیله‌كانمان نه‌خۆش ده‌خات.
7/ ده‌بێته‌ هۆی‌ توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و ئه‌گه‌ری‌ لێدانی‌ جه‌ڵته‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ (20%) زیاد ده‌كات.
8/ ده‌بێته‌ هۆی‌ دروشتبوونی‌ چه‌وریی‌ ده‌وری‌ دڵ.
9/ ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌ شه‌كره‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ (40%) زیاد ده‌كات.
10/ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان چالاك ده‌كات.
11/ ده‌بێته‌ هۆی‌ زوو پیربوون.
12/ فشاری‌ خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌.