دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی نەشتەرگەری جوانكاری ئەندامی زاوزێ لە خانماندا

هەواڵی / 22/9/2020 646 جار بینراوە

دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی نەشتەرگەری جوانكاری ئەندامی زاوزێ لە خانماندا

شه‌ن پرێس :
بەھۆی پێشکەوتنە پزیشکێکانەوە جوانکاری بۆ زۆرێک لە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ دەکرێت و یەکێک لەوانەش ئەندامی زاوزێی خانمانە کە تێیدا گۆڕانکاری لە شێوەو قەبارەی ئەندامەکەدا دەکرێت،پزیشكانی پسپۆڕ رێنمای خانمان دەكەن تەنها لە حاڵەتی پێویستدا ئەو كارەبكەن و خۆیان لە دەرئەنجامە مەترسییدارەكانی بپارێزن.

ماڵپەڕی Webmd باس لە نەشتەرگەری جوانکاری ئەندامی زاوزێ دەکات لە خانماندا،زۆرینەی ئەو خانمانەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەندامی زاوزێیان دەکەن ئەوانەن منداڵیان بووە بەو ھۆیەوە گۆڕانکاری لە شێوەو قەبارەی ئەندامی زاوزێیان دروست بووە،ئەو گۆڕانکاریانەش ھۆکارن بۆ دروستبوونی چەند کێشەیەک وەک نەگەشتنە ئۆرگازم بەھۆی فراوان بوونی زێوە ڕەنگە لەکاتی سەرجێیدا وەک پێویست ئاسودەی بە ھاوسەران نەبەخشێ،دروستبوونی ئازار،ھەستکردن بە بھێزی لە ناوچەی زێدا و و کۆنتڕۆڵ نەکردنی میز،لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا نەشتەرگەری جوانكاری بۆ ئەندامی زاوزێی خانمان دەكرێت.

ھەندێک لە خانمان ئەم نەشتەرگەریە بۆ لابردنی گۆشتی زیادە لە نزیك زێ یان بۆ بچوكردنەوەی كونی زێ‌ یان بچوكردنەوەی تەواوی زێ‌ لە ھەندێک خانمی تردا بۆ فراوانكردنی كردنەوەی زێ ئەنجامدەدرێت.

بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان زۆرینەی ئەو نەشتەرگەرییانەی بۆ جوانكاری ئەندامی زاوزێی ژنان دەكرێت ناپێویستن و چاوەڕوانی دەرئەنجامی مەترسییداریان لێدەكرێت،بەڵام هەندێك جار كاریگەری پێویستی دەبێت بۆ گەڕانەوەی متمانە بەخۆبوونی خانمان و وەرگرتنی چێژی زیاتر لە كاتی سێكسدا و بە پلەی یەكەمین بەرنامە تەلەفزیۆنییەكان و فلیمە سێکسیەکان هانی خانمان دەدەن ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدەن،هەندێكجار ئەو نەشتەرگەریە وەك هەر نەشتەرگەرییەكی ئاسایی دەبێت و نزیكە لە شێوەی ئەو خەتەنەكردنانەی لە هەندێك لە وڵاتاندا دەكرێت.

دەرئەنجامە مەترسییدارەكانی ئەم نەشتەرگەریە:

-دەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە دەمارەكانی نزیك لە ئەندامی زاوزێ‌.

-هۆكارێکە بۆ كەم كردنەوەی لەزەتی سێكس و درەنگ گەشتن بە ئۆرگازم.

-لێكەوتەی خراپ وەك قڵیشان، خوێن بەربوون بەتایبەتی لە كاتی منداڵ بووندا.

-ھەستکردن بە لاوازی و بھێزی لە ناوچەکانی نزیک زێدا.

پزیشکانی پسپۆڕ باس لەوە دەکەن کە زۆربەی ئەو نەشتەرگەریانەی بۆ جوانكردنی ئەندامی زاوزێی خانمان ناپێویستن و هۆكارەكەی بۆ متمانە بەخۆنەبوونی ژنان دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لە كاتی سێكسدا، لەبەرئەوە ئامۆژگاری خانمان دەكەن پێش ئەوەی بڕیار لە نەشتەرگەریەكە بدەن سەردانی  پسپۆڕی دەروونی بكەن.