#ڤایرۆسی کۆرۆنا

چۆن لە خۆراکەوە ڤیتامین دی وەربگرین؟

هەواڵی / 21/9/2020 334 جار بینراوە

چۆن لە خۆراکەوە ڤیتامین دی وەربگرین؟

بەرەو وەرزی لاوازبوونی تیشکی هەتاو دەڕۆین، بەهار و هاوین دەتوانین ڕۆژانە بە نیو کاتژمێر چوونە بەر هەتاو بە ڕوخسار و قۆڵ و قاچی دانەپۆشراوەوە بڕی پیویستی ڤیتامین دی وەربگرین، بەڵام پاییز و زستان ئاسان نییە بتوانین لە تیشکی هەتاوەوە بڕی پێویستی ڕۆژانە دروستبکەین و دەبێت پەنا ببەینە بەر خۆراک یان تەواوکەری خۆراکی.

ئەو خۆراکانەی ڤیتامین دییان تێدایە ئەمانەن:

1- ماسیی چەور: ماسییە چەورەکان بە گشتی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین دین، بۆ نموونە سەد گرام لە ماسیی سەلەمۆنی دەریا دەتوانێت ١٢٤٪ی پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین دی کەسێکی پێگەیشتوو دابینبکات، سەد گرامی ماسی سەلەمۆنی بەخێوکراوەی کێڵگەش دەتوانێت ٢٥٪ دابینکات! ماسییە چەورەکانی دیکەش نزیکەی هەمان بڕیان تێدایە هاوشێوەی سەلەمۆن
2- قارچک: سەد گرام قارچکی کێویی دەتوانێت ٣٠٠٪ی پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین دی کەسێکی پێگەیشتوو دابینبکات، بەڵام قارچکی بەرهەمهێنراوی بازرگانیی بڕێکی ئێجگار کەمی تێدایە، چونکە تیشکی هەتاوی بەرناکەوێت!
3- زەردێنەی هێلکە: زەردێنەی هەر هێلکەیەک دەتوانێت ٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین دی کەسێکی پێگەیشتوو دابینبکات.
4- جگەر: سەد گرام لە جگەری ئاژەڵ ٧٪ی پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین دی کەسێکی پێگەیشتوو دابیندەکات
5- مریشک: ٧٥ گرام لە سنگی مریشک ١٪ ی پێویستیی ڕۆژانەی ڤیتامین دی کەسێکی پێگەیشتوو دابیندەکات
.......
د. سەروەر سالار چوچانی
پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات

زۆرترین بینراو