کوو سێکس بکەین!!؟ بەشی سێیەم⁄ یه‌كه‌م

هەواڵی / 21/9/2020 1002 جار بینراوە

کوو سێکس بکەین!!؟ بەشی سێیەم⁄ یه‌كه‌م

بەشی سێیەم ⁄ یەکەم:

د.ئازاد مەنتک

گرفتەکانی سێکس کردن
(Sexual dysfunction)

سێکس و گرفتەکانی لە ناو کۆمەڵگا ئامارێکی وورد و دەقیقی نییە! بەڵام ھەنووکە لە ئەمریکادا، دەرکەوتووە کە: گرفت و ئاریشەکانی سێکس کردن چارەم گرفت دادەنرێت کە خێزانی ئەمریکی بەرە ڕووی دەبێتەوە، کە: ئەوانیش: (گۆڕانکاری خێرای کۆمەڵایەتی، خراپ بەکارھێنانی ماددی و دارایی و پارە و چارەمیش گرفت و ئاریشەی سێکس کردنە)!!

* جۆرەکان و گرفتەکانی سێکس: خراپی و گرفت لە سێکس چەند جۆرێکی ھەیە بەڵام باووترینیان دەکرێن بە سێ جۆرەوە:
ا. نەخۆشی و تێکچوونەکان لە زەق و ئارەزووی سێکس کردن: ئەمەش چەند جۆرێکی ھەیە، لەوانە:
١. نەمانی یان کەم بوونی ئارەزووی سێکس کردن (): لە ھەر دوو ڕەگەز ڕوو دەدات، کە: حەز و مگێزی لۆ سێکس کردن کەم دەبێتەوە یان ناچێت.
٢. نەخۆشییەکانی قۆناغی یەکەمی سێکس کردن (inadequate sexual desire): خۆی کوو یاریزانی تۆپانێ لۆ بەژداری کردن لە یاری پێویستی بە خۆگەرم کردنەوە ھەیە، ئاواش نێر و مێ لۆ ئەوەی سێکسێکی باش و خۆش بکەن پێویستیان بەوە ھەیە؛ کە: یەکدی بوورژێنن! ھەر لۆیە، کاتێک گرفت لەو قۆناغەی سێکس کردن دروست دەبێت، ئەوا: ھەنگاوی یەکەمی سێکس کردنەکە خەلەلی دەکەویتێ. لۆ نموونە: لە ژنان دەرچەی زێ (قوز) ھیشک دەبێت یان لە زەلامان کیری ھەڵناستێت یان ڕەپ نابێت (کیر مردی = impotence)، وە یان ڕەپ دەبێت بەڵام ھەتا دوا قۆناغ ڕەپ نابێت بەڵکو زوو چورچ دەبێتەوە. ھەندەک لە ژنان تووشی بە ھۆی گرژ بوونی ماسولکەکانی زێ تووشی ئازار و زەحمەت دێن لە کاتی سێکس کردن (vaginismus)؛ بە جۆرێک سێکس کردنیان زۆر زەحمەت دەبێت.
ج. گرفت و نەخۆشییەکانی چێژ (ڕەحەت بوون = orgasm): لە ژنان درەنگ دێت یان نایەتە قۆناغی ڕەحەت بوون (orgasm)؛ وە یان لە پیاوان زوو تۆوی دێتەوە (premature ejaculation).
ئەو نەخۆشییانە لەوانەیە تاک و لۆق یان خڕی وێکڕا لە کەسێک ھەبێت، وە ھەروەھا ھەر کاتێک ژن یان زەلام یەکێک یان ھەموو ئەو ئاریشانەی ھەبێت؛ ئەوا: لەوانەیە کاردانەوەی لە سەر بەرامبەرەکەی ھەبێت. لۆ نموونە: ئەو ژنەی ئارەزووی سێکس کردن ناکات، ئەوا: لەوانەیە پیاوەکەی نەتوانێت ھەتا دوا قۆناغ کیری بە ڕەپی بمێنێتەوە! وە یان ئەو پیاوەی زوو تۆوی دێتەوە، ئەوا: ژنەکەی زەحمەت دەگاتە قۆناغی چێژ و ڕەحەت بوون.
* ھۆکارەکانی: زۆر ھۆکاری فەسلەجی و دەروونی ھۆکارن لەوەی، کە: کەسێک تووشی گرفت و ئاریشەکانی سێکس (sexual dysfunction) بێت. پێشان، وا مەزەندە دەکرا؛ کە: کیرمردی (impotence) بە تەواوی ھۆکارەکەی دەروونییە بەڵام لەودوا دەرەکەوت؛ کە: ھۆکاری فەسلەجیش لە تووشبوون بەو ئاریشەیە دەوری ھەیە. ھەرچی لە ژنانە، ئەوا: کەمتری لە سەر دەزانرێت بەڵام لۆ ھەمووان ڕوونە، کە: زۆر نەخۆشی و پەککەوتەیی و نەشتەرگەری و دەرمان ئاریشە لە سێکس کردن لە ژنان دروست دەکەن.
خۆشی لە سێکس کردن بە زۆری لە بیر و ھەست و نەست دایە لەوەی، کە: لە جەستە دابێت. خەمۆکی و قەلەقی و تووڕەبوون و ترس ھەموو کار لە توانای سێکس کردن دەکات، وە تەواو تێکەڵاوی نابێت. زۆر لە ژنان خۆشییان لە سێکس کردن و مگێزیان بەس تەنیا بە لایەنی سێکس کردنەوە نییە بەڵکو لایەندی زەلامەکەیان دەوری لە جوولانی ئارەزووی سێکس کردنەکە ھەیە. ژنەک بە حەز و خۆشەویستی جوودایە، وە یان لێک لا لووت بوون یان ھاوکووفی یەکدی نەبن، وە یان گرفتی خێزانی ھەمووی کاردانەوەی دەبێت. ھەروەھا ئەو ژنەی یان ئەو زەلامەی تەواو لە شوێنی کارکردن ھیلاک و ماندووە؛ ئەوا: ئەو توانایەی بەو شێوە نابێت کە شەو و سەرجێی باش بێت.
ئەوەش دەبێت بگۆترێت، کە: ھەندەک جاران ئاریشە و گرفت لە سێکس کردن نەبوونی ھۆشیاری و ڕۆشنبیری دەربارەی ڕەگەزی بەرامبەر و سێکس کردن دروست دەبێت، لۆ نموونە: گرنگی نەدان بە دەست گەمە!؟ یان نەزانینی ئەوەی، کە: ژنان وەختی زۆرتریان دەوێت لۆ ئەوەی بگەن بە قۆناغی چێژ وەرگرتن و ڕەحەت بوون. ھەتا ژنەکەش زۆر جار لە دڵی خۆی ترسی لێ دەنیشێت، وە یان شەرم دەکات؛ کە: بە مێردەکەی بڵێت، کە تێری ناکات. ھەندەکیدی لە ژنان لەوانەیە، کە: بیری لای ئەوە بێت؛ کە مێردەکەی کوو لێی دەڕوانێت یان ترسی لە دەربڕینی ئەوەی لە دڵی ھەیە لۆ مێردەکەی ھەیە.
ھەتا حالەتی ئەوەی ئەو ژنە لە چ خێزانەکەوە ھاتییە، ئەوەش دەوری لە سەر ژیانی سێکسی نێوان ژن و مێرد ھەیە! ھەتا ئەو ژنانەی لە منداڵی دەست درێژیان کراوەتە سەر زۆر جار، کە: گەورە بوون ترس و خەوفیان لە سێکس کردن دەبێت، وە بە ئیشێکی مەترسیدار یان نادروست یان بە ئازار لە قەڵەم دەدەن.
تێبینی: درێژەی ھەیە، چاوەڕێی بەشی سێیەم⁄ دووەم بن.