#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەحمەد حاجی رەشید: حكومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی

هەواڵی / 20/9/2020 184 جار بینراوە

هۆكاری ئەوەش هێشتا ئاشكرانەكراوە
ئەحمەد حاجی رەشید: حكومەتی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی

شه‌ن پرێس:
ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق بودجەی 2020ی گەڕاندۆتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، هۆكاری ئەوەش هێشتا ئاشكرانەكراوە.

ئەحمەد حاجی رەشید لە لێدوانێكدا بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاندوه‌: چاوەڕوان بون پڕۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢٠ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت،بەڵام حكومەتی عێراق لە بری ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاساكەی گەڕاندوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، وتوشیەتی: هەرچەندە هۆكاری گەڕاندنەوەی پڕۆژە یاساكە بۆ وەزارەتی دارایی ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێدەچێت بۆ جێكردنەوەی كۆمەڵێك دامەزراندن و هەروەها پرسی قەرزكردن بێت بۆ ئەوەی لە پڕۆژەی بودجەدا جێگەیان بكرێتەوە.

زۆرترین بینراو