#ڤایرۆسی کۆرۆنا

خێزانی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بۆ قوباد تاڵه‌بانی : ئێوە جەردەن وە پشتان بەم شارەوە نەیاشاوە .

هەواڵی / 20/9/2020 677 جار بینراوە

خێزانی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بۆ قوباد تاڵه‌بانی : ئێوە جەردەن وە پشتان بەم شارەوە نەیاشاوە .


قوباد تاڵەبانی چی لەسلێمانی كرد؟
شنیار ئەنوەر - خێزانی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین
یەك دار لەم سلێمانیە بسوتێ، بەتایبەت ڕێگەی سەرەكی سلێمانی كەركوك ( ئەوەی پێی ئەوترێت علوجەكان) قوباد تاڵەبانی لێی بەرپرسیارە. ئێوە كۆمەڵێك خەڵكی جەردەن وە پشتان بەم شارەوە نەیاشاوە چونكە خەڵكی ئێرە نین و نامۆن بەم شارە بۆیە ئاوا خەریكی تاڵانكردن و سنەوبەر سوتاندنن.

ئاخر ھەی فاشیل! بە پارەی باێۆمەتری و پارەی ئەو نەوتەی كە نێچیر پێی داویت و كە ئێستا لە ئیماراتە چاوت تێرنەبو؟ جڕوجانەوەرەكەت بەریاوەتە سنەوبەرەكانمان؟

تۆ ئەبێیت لە بەرامبەر فرۆشتنی سلێمانی بە پارتی و تاڵانكردنی ئەم شارە شاربەدەربكرێیت. تو شەرەف ڕوت یەت بەم شارە دا بگەڕێی كە تۆ بەحساب بەرپرسی یەكەمی تیایدا؟ برۆ جانتاكەت بپێچەرەوەو بچۆ بۆ ھەولێر دانیشە. حاشا تۆ نوێنەری ئەم شارە نیت.

جڕوجانەوەرەكانیشت مەنێرە بڵێ من بەرپرسیار نیم چونكە ھیچ شتێك لەم شارە بێ ئاگاداری و مۆڵەتی ئێوەناكرێت. وا مەزانە ئاگادارنیم رۆژانە چۆن ئەم پرۆژەو ئەو پرۆژە بۆ شەریكەكانتان رای ئەكەن و كێشەش بۆ ئەوانیتر دروست ئەكەن كە لە خۆتان نین!

خەڵكی ئەم شارە ئەو چاوچنۆكیەت لێ قبوڵ ناكەن.
ھەر بەراستی تۆ لە ئەمەریكا خەریكی چی بویت؟ ئەو ھەمو سەوزای و دارو بیناو شتە جوانانەت نەبینی ھەی كوێر!
دو بیرۆكەی جوانت نەھێنایەوە بۆ ئەم شارە! بەس دو دەستكەوتی خۆتم پێبڵێ لەم شارەدا؟ باشە تۆ سێ خولە تۆ لەسەرۆكایەتی حوكمەتدایت چیتكردووە؟
تێبینی/ ئەمرۆ لە ڕێگەی دوكان بۆ سلێمانی سوتانی بەشێك لە سنەوبەرەكانمان بینی كە ناخی ھەژاندم. بەس بزانم ئەمانە بۆ ئەونە دوژمنی ئەم شارەن؟
تكایە لە ھاشتاگی قوباد سنەوبەرەكانمان مەسوتێنە بەشداربن.

زۆرترین بینراو