بزانه‌ گۆشتفرۆشێك له‌ گه‌ره‌كی كانی بای سلێمانی چی فێڵێكی له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ .

هەواڵی / 19/9/2020 934 جار بینراوە

بزانه‌ گۆشتفرۆشێك له‌ گه‌ره‌كی كانی بای سلێمانی چی فێڵێكی له‌ هاوڵاتیان كردووه‌ .

شه‌ن پرێس :
به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خات.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌ نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له‌ گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داده‌خات.

وتیشی: له‌كانی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆرشتی به‌ستودا گیراوه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌نرخی گشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ فێڵی بازرگانی و یاسا رێكاری‌ خۆیی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.
 راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی