عه‌بدولستار مه‌جید: ئامانجی خەتەری چاوچنۆکی و بازرگانیی لە پشت سوتاندنی دار سنه‌وبه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌

هەواڵی / 19/9/2020 113 جار بینراوە

پێویستە ڕێگە لەو دەستدرێژییە بگرن
عه‌بدولستار مه‌جید: ئامانجی خەتەری چاوچنۆکی و بازرگانیی لە پشت سوتاندنی دار سنه‌وبه‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌

شه‌ن پرێس:

عه‌بدولستار مه‌جید له‌باره‌ی سووتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی ڕێگای (تاسلوجه‌ - سلێمانی) ده‌ڵێت: ئامانجی خەتەری چاوچنۆکی و بازرگانیی لە پشتی سوتاندنی دارسنه‌وبه‌ره‌كان هه‌یه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید،سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چەند زانیارییەک کە دەستم کەوتووە، ئامانجی خەتەری چاوچنۆکی و بازرگانیی لە پشتی سوتاندنی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای (سلێمانی ـ تاسڵوجە) هەیە و پێویستە حکومەت و پارێزگار و کشتوکاڵی سلێمانی ڕێگە لەو دەستدرێژییە بگرن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ئەو سنەوبەرانە سەروەتی نیشتمانیی شارەکە و بەرهەمی ماندوبوونی شەو و ڕۆژی دەیان باخەوان و فەرمانبەرە لە ساڵانی پێش ڕاپەڕین!

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ڕژێمێک بەو هەموو ستەمکارییەی خۆیەوە شاخی گۆیژە و ڕێگاکانی دیکەی سەوز کردبێت، چۆن جورئەت دەکەن و ڕووتان دێت وشکیان بکەن و دواتریش لە پێناو چەند دۆلارێکی حەرامدا هەروا ئاسان بیسوتێنن و بیکەنە پرۆژەی بازرگانیی ناشەرعی!