حاکم قادر: شوێنی دار سنه‌وبه‌ره‌كان ده‌كرێته‌ پڕۆژەیەک‌ بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان و کەسانی کاسەلێس

هەواڵی / 19/9/2020 284 جار بینراوە

ئایە ئەزانن کفنی مردوو گیرفانی نیە ؟
"بڕوات دڵنیام پارکی ئازادی و مەلیک مەحمود و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم کاربەدەستە بێ ھەڵوێستانه‌ بسوتێنرێن"
حاکم قادر: شوێنی دار سنه‌وبه‌ره سوتاوه‌كان ده‌كرێته‌ پڕۆژەیەک‌ بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان و کەسانی کاسەلێس

شه‌ن شوێن:

له‌باره‌ی سوتاندنی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕین بۆ تاسڵوجە له‌شاری سلێمانی كه‌ به‌شه‌و و رۆژ دەسووتێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی بكرێن به‌ پێشانگای ئۆتۆمبێل بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكی حیزبی،حاکم قادر حه‌مه‌ جان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یه‌كێتی ده‌ڵێت، چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ شەست ساڵە , من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەکی پسپۆرو بوێر لێی بکۆڵێتەوەو تاوانبارانی بە سزا بگەیەنرێت بەپێی یاسا , کەچی وەک رووداوێکی سادەو ساکار بێ گاریگەری تێپەڕی .

حاکم قادر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، سەرجەم کاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەکانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی کە وەک فەرمانبەری دێرین لە پاشکۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , کەسێک نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەکانی تاسلوجە سوتێنران , تا ئێستا ئیدانە نەکرا رەنگە مەرامی کردنی بە پڕۆژەیەک بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان یان بۆ کەسانی کاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بکرێت .


ده‌قی نوسینه‌كه‌:
شار ئەسوتێ
حاکم قادر
سەرەڕای مەینەتیەکانی نەدانی مووچە و نەبوونی خزمەتگوزاری و دۆخی داروخاوی ئابوری و نەخۆشی کۆڕۆنا کە بەرۆکی کوردستانی گرتووە لێرە لەم شارە ئەنجومەن و گروپ و رێکخراوو حزبەکان لێی بیدەنگن یان کەم دەنگن ئەوەتا چەند رۆژێ لەمەوبەر شاخی گۆیژە سوتێنرا کە درەختەکان تەمەنیان زیاتر لە ٦٠ شەست ساڵە , من لای خۆمەوە چاوەڕوان بووم لێژنەیەکی پسپۆرو بوێر لێی بکۆڵێتەوەو تاوانبارانی بە سزا بگەیەنرێت بەپێی یاسا , کەچی وەک رووداوێکی سادەو ساکار بێ گاریگەری تێپەڕی .
سەرجەم کاربەدەستانی شار , لە پارێزگارو قائیمقام و لیژنەکانیان , ئەنجوومەنی پارێزگاو ئەنجوومەنی شارەوانی کە وەک فەرمانبەری دێرین لە پاشکۆی بیرچوونەوەدان , نقەیان نەھات , کەسێک نەیوت ئەم شارە بۆ ئەسوتێ !؟
بەدوایدا سەرقەبران فرۆشرا پاش ئەویش سنەوبەرەکانی تاسلوجە سوتێنران , تا ئێستا ئیدانە نەکرا رەنگە مەرامی کردنی بە پڕۆژەیەک بۆ کۆمپانیای مشەخۆرەکان یان بۆ کەسانی کاسەلێس زۆر بەھێزتر بێت لەوەی خزمەتی ئەم شارە بکرێت .
وا بڕوات دڵنیام پارکی ئازادی و پارکی مەلیک مەحمود و پارکی شەھید سەلاحی موھەندیس و پارکی مەحمود مەلا عیزەت و پارکەکانی ھوانەش و ئەوانی تریش بە بەرچاوی ئەم کاربەدەستە بێ ھەڵوێست و بێ دەنگانەوە بسوتێنرێ وە لەناو ببرێت ناتوانن نقەیەک بکەن .
من چاوەڕوانم لەم لایەنە کاربەدەستانە بە زووترین کاتدا مەلەفی ئەم گرێ کوێرانە بخەنە بەردەست دادگاو رابوەستێنرێت ئەگەر نا دەبێت خەڵکی ئەم شارە ئەمانە بە نوێنەری خۆیان نەزانن و ھەرچی زووترە داوای ھەڵبژاردنەوەی ئەنجومەنی شارەوانی و ئەنجومەنەکانی دیکە بکەن تا ئەوانەی دەچنە سەر کورسی و , بزانن ئەوان چاوی خەڵکن لەوێ نەک گیرفانی خۆیان ...
ئایە ئەزانن کفنی مردوو گیرفانی نیە ؟