په‌رله‌مانتارێك: سوتاندنی سنەوبەره‌كانی رێگای تاسڵوجە بەئاگاداری بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمه‌

هەواڵی / 18/9/2020 306 جار بینراوە

ئەم تاوانە دژی سلێمانی راگرن
په‌رله‌مانتارێك: سوتاندنی سنەوبەره‌كانی رێگای تاسڵوجە بەئاگاداری بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمه‌

شه‌ن پرێس:
به‌وته‌ی‌ هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، سوتاندنی سنەوبەرەكانی رێگای تاسڵوجە بەئاگاداری بەرپرسێکی حزبییە کە بەرپرسیارێتی لەناو حکومەتی هەرێمی‌ كوردستاندا هەیە.

هۆشیار عەبدوڵا له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسیویه‌تی‌، "سوتاندنی ئەم سنەوبەرانەی رێگای تاسڵوجە بەئاگاداری بەرپرسێکی حزبییە کە بەرپرسیارێتی لەناو حکومەتی هەرێمدا هەیە، ناوی بەرپرسەکەو ئەو بازرگانەشم لایە کە  ۱۲٠ دۆنم زەوی لەسەر ئەو رێگایە بە بەهای زیاتر لە ۱٠٠ ملێۆن دۆلار پێ ئەدرێ!".

ناوبراو رونیده‌كاته‌وه‌"ئەم تاوانە ژینگەیی‌و ئەم کارەساتە گەورەیە دژی سلێمانی رادەگرن باشە رای ناگرن هەمو راستییەکان بەناوەوە بڵاودەکەینەوە."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "پارێزگاری سلێمانی لەپشکی گۆڕان لەکوێیەو هەڵوێستی چییە؟! ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەرلەمانی کوردستان، رایکخراوەکان، میدیاکان لەکوێن‌و هەلوێستیان چیە لەدژی سوتاندنی سنەوبەرو تاڵانکردنی زەوی‌و زاری ئەم وڵاتە؟!".

هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌میدیای‌ پارتی‌ راگه‌یاندووه‌، دەربارەی بابەتی سوتاندنی سنەوبەرەکانی رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی، ئەنجومەنی وەزیران لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووەو هەریەك لەوەزارەتەکانی ناوخۆو کشتوکاڵ‌و دەستەی ژینگە بەهاوکاری پارێزگاری سلێمانی خەریکی بەدواداچونن بۆ زانینی هۆکارەکانی سوتانی سنەوبەرەکان‌و ڕووبەری زەوییەك.

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لەم هەرێمەدا حکومەت هەیە؟ یان بەرپرسانی حکومەت خۆیان لەپشتی ئەم تاوانەوەن؟! حکومەت بۆ حەرفێک ناڵێ دژی ئەم تاوانە؟! دواجار نابێ رایگشتی سلێمانی ئەمە قبوڵ بکات. نابێ کادیران و دڵسۆزانی یەکێتی ئەم گەندەڵیە قبوڵ بکەن دەبێ فشار بکەن لەهاوسەرۆک و سەرکردایەتیی و بەرپرسەکانیان."

ده‌قی نوسینه‌كه‌:
بانگەواز
ئەم تاوانە دژی سلێمانی راگرن.

سوتاندنی ئەم سنەوبەرانەی رێگای تاسڵوجە بە ئاگاداری بەرپرسێکی حزبییە کە بەرپرسیارێتی لەناو حکومەتی هەرێمدا هەیە،ناوی بەرپرسەکە و ئەو بازرگانەشم لایە کە ۱۲٠ دۆنم زەوی لەسەر ئەو رێگایە بە بەهای زیاتر لە ۱٠٠ ملێۆن دۆلار پێ ئەدرێ!

ئەم تاوانە ژینگەیی و ئەم کارەساتە گەورەیە دژی سلێمانی رادەگرن باشە رای ناگرن هەمو راستیەکان بەناوەوە بڵاو دەکەینەوە.

پارێزگاری سلێمانی لە پشکی گۆڕان لە کوێیە و هەڵوێستی چییە؟!

ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی،پەرلەمانی کوردستان،رایکخراوەکان، میدیاکان لە کوێن و هەلوێستیان چیە لە دژی سوتاندنی سنەوبەر و تالانکردنی زەوی و زاری ئەم وڵاتە؟!

لەم هەرێمەدا حکومەت هەیە؟ یان بەرپرسانی حکومەت خۆیان لە پشتی ئەم تاوانەوەن؟!حکومەت بۆ حەرفێک ناڵێ دژی ئەم تاوانە ؟!

دواجار نابێ رایگشتی سلێمانی ئەمە قبوڵ بکا.

نابێ کادیران و دڵسۆزانی یەکێتی ئەم گەندەڵیە قبوڵ بکەن دەبێ فشار بکەن لە هاوسەرۆک و سەرکردایەتیی و بەرپرسەکانیان.

گۆڕانخوازان دەبێ بزانن سلێمانی لەوەتەی هەیە قەڵای گۆرانخوازیە و دەبێ فشار بکەن لە پارێزگار و تیمی حکومی گۆڕان.

هەمو حزب و لایەنە سیاسیەکانی تر دەبێ ئەم کەیسە بە هیی خۆیان بزانن.

ئەمە کێشەی شارە، کێشەی نیشتیمانە، بێدەنگی لێی تاوانە .

ئەم دۆسێیە دەبێ لە ئاستی سلێمانی و هەرێم کاری لەسەر بکرێ بەهیوام لەو ئاستەدا فشاری بۆ بکرێ و رابگیرێ وانەبێت لە ئاستی عێراقدا دەیکەینە فەزیحە و بەناویش هەمو ئەوانە فەزح دەکەین کە خەریکی ئەم بەدکاریەن.
هۆشیار عەبدوڵا