شوێنی سنەوبەرەکانی تاسڵوجە دراون به‌ یه‌كێك له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بیکات به‌ پێشەنگای ئۆتۆمبێل

هەواڵی / 18/9/2020 771 جار بینراوە

بەڕه‌زامه‌ندی قوباد تاڵەبانی و پارێزگارو قایمقام ،شوێنی سنەوبەرەکانی لای تاسڵوجە دراون به‌ یه‌كێك له‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی .

شه‌ن پرێس :
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌ : ئەڵێن بە ئاگاداری و بڕیاری قوباد تاڵەبانی و بە رەزامەندی پارێزگار و قایمقام و سەرۆکی شارەوانی؛ بریار دراوە شوێنی دار سنەوبەرەکانی لای تاسڵوجە بدرێت بە یەکێک لە هاوسەرۆکانی یەکێتی، بۆ ئەوەی بیکاتە پێشەنگاو گەراجی ئۆتۆمبێل و بە پارەیەکی زۆر بیفرۆشێتەوە بە خەڵک.

ده‌شڵێت : گەر وانیە با ئەو بەرپرسانە رونکردنەوە بدەن و وێرانکردنی ئەو ژینگەیە را بگرن...

پێشتریش ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان هۆشداری دابوو له‌و باره‌یه‌وه‌ و په‌یامێكی بلاوكردبویه‌وه‌ و ده‌ڵێت : تکایە ڕایبگرن ، دەیان ڕووبەری دیکە ھەیە دەتوانن ھەموو پرۆژە بازرگانیەکانتانی لەسەر بکەن، ئەم سنەوبەرانە مەسوتێنن...

عه‌لی حه‌مه‌صاڵح له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی نوسویه‌تی : ئێوە کە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن؛ سوتاندنی ئەم سنەوبەرانە ژیانتان ناگۆڕێت؛ تەنیا ژمارەی پارە زیاددەکات!!

ده‌شڵێت : دەبێ کێ لەخەمی ئەم شارەو سنەوبەرەکاندا بێت، ئەوە کێیە دەتوانێت سنەوبەرکوژەکان ڕابگرێت!!!