کوو سێکس بکەین!؟

هەواڵی / 17/9/2020 1224 جار بینراوە

کوو سێکس بکەین!؟
د.ئازاد مەنتک
بەشی یەکەم

سێکس یان بە زمانی عەوام (گان کردن) پەیوەندی کردنێکە لە نێوان ژن و مێرد، ھەروەک کوو ژن و مێرد بە زار و دەم قسە دەگەل یەکدی دەکەن، ئاوەھاش سێکس کردن قسە کردنە! ھەر بۆیە؛ لۆ سێکس کردن دەبێت شێواز و چۆنیەتی و کاتی و چەندێتی بە حەز و ئارەزوو و مەیلی ھەردووکیان بێت. لە کۆنەوە لە عێراقدا، بەتایبەت پزیشکە کۆنەکان دەستەواژەیەکی زێڕینی (د.کمال سامەڕائی)یان وەبیر دێت، ئەویش: پەیوەندی سەرجێی و سێکس کردن لە نێوان ژن و مێرد ھەروەک ئەوە وایە، کە: پیاوەکە لە بن دار سێوێک بێت؛ وە چۆن دار سێوەکە ڕابووەشێنێت، ئەوا: جۆری سێوەکە بەگوێرەی ڕاوەشاندنەکە دەبێت. لۆ نموونە: ئەگەر بە ھێواش دارەکە بھەژێنیت، ئەوا: بەس سێوە گەییوەکان دەکەونە خوارێ! وە ئەگەر بڕۆکەک تووندتر ڕابووەشێنرێت، ئەوا: نیمچە گەییوەکانیش دەکەونە خوارێ! تووندتر ئەگەری ئەوە ھەیە قل قلە کارکیش بکەوێتە خوارێ.
وە نەبێت سێکس کردن تەنیا پەیوەندی بە کاتێکی کەمەوە ھەبێت بەڵکو سێکس دەگەل ژیان تێکەڵ دەبێت، وە ھەروەک کوو ئاو خواردنەوە پێویستە، ئەوا: ئاوەھاش سێکس پێویستە! ئەوجا دوای پڕۆسەی خۆناسین دەست پێدەکات و لۆ ھەتا ھەتایێش دەمێنێتەوە. ھەتا خووی نھێنی (دەستپەڕ یان تەڕدەستی)؛ بە سێکس دادەنرێت و ھەتا ھیچ مرۆڤەکیش نییە (نێر یان مێ)؛ کە: ئەو خووە نھێنیەی نەکرد بێت؛ سووندی ئەوانەمان پێ ناخوورێت کە ڕەبەنی ھەڵدەبژێرن یان خۆ لۆ لایەنی دینی (لە ھەندێک لە ئاینەکان) یان لە سەرەتای خۆناسین زوو ژن دەھێنن؛ دەنا (٩٩٪)ی خەڵک لە ژیانیاندا ئەو خووەیان کردووە.
سێکس کردن و بە چ شێوازێک سێکس بکەین زۆر ئاساییە لۆ خەڵکی عەوام ڕوون بکرێتەوە و بێ پەردە و بێ شەرم بنووسرێت، ئەمەش چونکە ئەگەر لۆیان ڕوون نەکرێتەوە و خەڵک دەربارەی ڕۆشنبیر نەکرێت، ئەوا: کاردانەوەی خراپی لە سەر پەیوەندی نێوان ژن و مێردەکە دەبێت! ئەوە لە تانە و تەشەر و پلاری بەرەو ڕوو لەوانەیە جاری وا ھەیە بگاتە ئەو ڕادەیەی، کە: تێکچوونی شیرازەی خێزانی لێ بێتە کایاوە!؟ ھەر لەبەر ئەوەش زۆر بەڕاشکاوانە دەمەوێت باسی بکەم. دەزانن، کە: ھەر ژنەک لە سێ کرداری سێکس کردن و گان کردن نەگەیشتە قۆناغی ئۆرگازم (ڕەحەت بوون = چێژ =orgasm)؛ ئەوا: وەکو ئەوە وایە؛ کە: بڕیاری کووشتنت بۆ دەرکرد بێت یان زیندان بوو بێت. ھەر لۆیە پێویستە زۆر ڕاشکاوانە ڕوون بکرێتەوە، وە بەلەبەر چاو گرتنی ڕێنمایی (خۆشەویست د.خ)؛ کە: دەفەرموێت بە بێ پەیام مەچوون لۆ لای خێزانتان و زۆر بە ڕوونی بە زمانی پاراو لۆ میلەتی موسڵمان ڕوونی دەکاتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە: ژن و مێرد ھەتا ھیچیشیان نەخۆشی ئۆرگانیان نەبێت ئاساییە لۆ ڕاوێژ سەردانی پزیشک بکەن، وە ئەوە بە ڕاستەوخۆیی و ناڕاستەوخۆیی کاردانەوەی لە سەر باری جەستەیی و دەروونی دەبێت.
* چەند جار سێکس بکەین!؟ سێکس کردن جار و ماری نییە! ھەرچەند جار ژن و مێرد حەزیان کرد، ئەوا: دەتوانن سێکس بکەن! ئەوە نەبێت، کە: لە باری ئاساییدا و لە کەسانی تەندروست بەشێوەیەکی ئاسایی و نۆڕماڵ حەفتەی دوو جار سێکس کردن بە ئاسایی دادەنرێت ئەوە ژن و مێردێک لە ناوەڕاست و سەرەتای تەمەن دابن، دەنا لۆ ئەوانەی بەناوساڵ کەوتوون؛ واتە: سەرووی شێست و پێنج ساڵی مانگی یەک جاریش نۆڕماڵە. ژمارەی جارەکان ھەندە گرنگ نییە بەڵکو گرنگ ئەوەیە، کە: کوو سێکس دەکەن و بەشێوازە دروستەکەیە یان نا، وە ئایا سێکس کردنەکە سەرکەوتووە یان نا؟
* مەبەستەکانی سێکس کردن: سێکس کردن بریتیە لە چێژ لە یەکتر وەرگرتنی ژن و مێرد! وە تێکەڵ بوون و تەواو بوونی ڕۆح و جەستە و بیر، ئەمە سەرەڕای کاری ئەندامەکانی زاوزێ. کەواتە سێکس کردن بەس تێنان و دەرھێنان نییە! بەڵکو ھەر دوو کەس بە تەواوی جەستە و ھۆش و ڕۆح و بیریان دەبێت لای سێکس بێت. مەبەستەکانی سێکس:
ا. ڕاستەوخۆ:
١. تێربوونی چێژ و خۆشی و پێویستی غەریزەیی: ھەموو نێر و مێیەک حەزی لە سێکس کردن ھەیە! نییە، بڵێت: حەزم لێی نییە!؟ ھەر کەس وا بڵێت، ئەوا: نەخۆشیەکی سێکسی ھەیە! بێگوومان حەز لە سێکس بوون بەگوێرەی تەندروستی و دەروونی و خۆراک و دەوروبەر و پەروەردە و فەرھەنگ و عورف و بەھای کۆمەڵایەتی و ئایینی دەگۆڕێت.
٢. منداڵ و نەوە: بێگوومان منداڵ و وەچە و نەوە خۆشی لۆ گرۆی ئادەمی ھەیە، وە مانا بەردەوامی دەدات.
٣. تەندروستی: سێکسی دروست یارمەتی لەشساغی و دروستی دەدات، وە دەبێتە ھۆی تەمەن درێژ بوون. لە ھەمان کاتدا، ئەگەر ژن و مێردەکە بە ڕێگای دروست سێکس نەکەن، ئەوا: پشێوی دەروونی و زۆر دەرمان خواردن و خۆ زامدار کردن و نەخۆشی جەستەیی لێ دەفامێتەوە.
ب. ناڕاستەوخۆ:
ا. سەقامگیر بوونی خێزانی و کۆمەڵایەتی و خێزانی.
ب. سەقامگیر بوونی لایەنی ئەمن و ئاسایش و بڵاو بوونەوەی خۆشگوزەرانی و باشتر بوونی ئیدارەدانی حکومەت.
ج. کەمبوونەوەی تێچوونەکانی کەرتی تەندروستی و پەروەردە و زیرەک بوونی میلەت و کۆمەڵگا.
د. زامنی ئایندە. ئەمە و سوودگەلی یەکجار زۆرتری ھەیە!
* قۆناغەکانی سێکس کردن چار قۆناغی سەرەکی ھەیە، وە دەبێت ژن و مێرد وێکڕا یان بەدوای یەکدا ئەو قوناغانە ببڕن! وە ئەگەر یەکێکیان زووتر قۆناغێکی بڕی، ئەوا: ئەویدی یارمەتی ئەویتر بدات ھەتا بەوی دەگات. ھەروەک لە شایی و زەماوەند ئەگەر کەسێک نەزانێت، ئەوا: شاییەکە تێکدەدات یان خێرا بڕوات یان ھێواش سێکس کردنیش وا. قۆناغەکانی سێکس کردن، ئەمانەن:
١. قۆناغی وورژاندن: لە کاتی گەیشتنی ژن و مێردەکە بەیەکتری دەست پێدەکات، ھەر لۆیە: کەش و دەوروبەر و دۆخ و دەنگ و ژاوەژاو و قسە و چاوتێبڕین و مۆزە مۆزە مۆز و بۆن و جلی وورژێنەر و بینی یەکتری دەست پێدەکات. ھەر دوو ڕەگەز وەکی یەک قۆناغی وورژاندنیان بەڵام لە کات و قووڵایی لێک جوودان، ھەر لۆیە: پێویست دەکات ھەم پیاو و ھەم ژنەکە یارمەتی یەکدی بکەن، بەوەی؛
ا. ژنەکە: جلی تەنک و وورژێنەر دەبەر بکات، خۆی بڕازێنێتەوە و بۆنی خۆش بێت، ئاسایییە دەست گەمە و جوولانەوەی وورژێنەر بکات، دانس و ڕەقس و چاوبڕکێ و ماچ و یەکدی لێسینەوە و مەمک دەرخستن، وە دروست کردنی وێنای وا بۆ پیاوەکەی، کە: دەنگی لێ بدات لۆ سێکس کردن. وەتێ لە ساڵی (١٩٦٦ز) ئەو پۆڵێن کردنەی سێکس لۆ چار قۆناغ کراوە....... درێژەی ھەیە.