پێشکەشکارێکی میسری: حیجابپۆشان 100 هەزار جار لە من و سفوورەکان باشترن .

هەواڵی / 16/9/2020 419 جار بینراوە

پێشکەشکارێکی میسری: حیجابپۆشان 100 هەزار جار لە من و سفوورەکان باشترن .


رەزوە ئەلشەربینی پێشکەشکاری دیاری میسری لەسەر ئەوەی گوتوویەتی ''حیجابپۆشان لە سفوورەکان باشترن'' دادگایی دەکرێت.
رەزوە کە خۆی حیجاب ناپۆشێت، لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە بینەرە حیجابپۆشەکانیدا، بە بینەرەکەی گوتووە، دەست لە حیجابەکەت هەڵمەگرە، هەروەها پەیامێکیش ئاراستەی حیجابپۆشان دەکات و دەڵێت "هەرگیز حیجابەکەتان لامەبەن، ئێوە 100 هەزار جار لە من و ئافرەتە سفوورەکانی دیکەش باشترن".
ئەو پێشکەشکارە دەشڵێت "شەیتانی ناخی سفوورەکان زۆر بەهێزترە لە ئیمان و هێزیان"، حیجابپۆشانیش لە چاوی خودا لە سفوورەکان باشترن.
دوای ئەو رەخنانەش کە رووبەڕووی بوونەوە لەسەر قسەکانی، پێشکەشکارەکە گوتی، حیجابپۆش و سفوورەکانیش نموونەی باش و خراپیان هەیە "من ویستم بڵێم کە حیجابپۆشەکان ئەرکەکانیان باشتر لە من و سفوورەکان ئەنجامداوە"، ئەمەش بەمانای ئەوە نییە کە سفوورەکان ئافرەتانی باش نەبن.