#ڤایرۆسی کۆرۆنا

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

هەواڵی / 15/9/2020 181 جار بینراوە

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات


شه‌ن پرێس : ناس
بەپێى توێژینەوەیەک، خەوێکی باش و قوڵ لە شەودا یارمەتیدەرە بۆ دواکەوتنى نەخۆشی لەبیرچوونەوە و خەڵەفاوى لە کۆتاییەکانى تەمەندا.  

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیای ئەمریکی، خەوێکى قوڵ و تەندروست کار بۆ خاوکردنەوەى توێژاڵە ژەهراوییەکان دەکات لە مێشکدا کە بە بیتا ئەمیلوێد ناسراوە و پەیوەندى بە توشبوون بە نەخۆشیى زەهایمەرەوە هەیە.  

پرۆفیسۆر ماتێۆ ووکر لە زانکۆى کالیفۆڕنیا دەڵێت: "خەوتن لە تۆپێکى کریستاڵى دەچێت کە پێتدەڵێت کەى و چۆن نەخۆشیى زەهایمەر لە مێشکتدا پەڕە دەسێنێت، خاڵێکى ڕۆشن لێرەدایە ئەوەیە دەتوانین کارێک ئەنجامبدەین مێشک لەکاتى خەوى قوڵدا خۆى پاک بکاتەوە."  

لەکاتێکدا بەشداربووان بەدرێژاى ئامادەکردنى توێژینەوەکە تەندروست بوون، توێژەران توانیان سود لەچۆنیەتى خەوتنیان لەرێگەى بەکارهێنانى پێشبینى بۆ کەڵەکەبوونى نیشتەنییەکانى مێکشیانەوە بکەن لەبارەى سەرەتاى دەستپێکردنى زەهایمەرەوە.  

جۆزیف وێنەر لە زانکۆى کالیفۆڕنیا دەڵێت، لەبرى چاوەڕوانى توشبوونى کەسێک بەنەخۆشى خەڵەفاوى، دەتوانن هەڵسەنگان بۆ چۆنیەتى پێشبینى خەوێکى باش بکەن لەڕێگەى گۆڕانکارى لە توێژاڵەى بیتا ئەمیلوێدەوە ئەوەش لەچەند کاتێکى دیاریکراودا، بۆیە دەتوانن خێرایى کەڵەکەبوونى ئەو پڕۆتینە بپێون لە مێشکدا، ئەوەش بە تێپەڕبوونى کات کە دەکرێت وەکو ئاماژەیەک بێت بۆ سەرەتاى سەرهەڵدانى زەهایمەر.  

توێژەران بەئومێدن بگەنە ڕێگایەک بۆ باشترکردنى شێوازى خەوتن بۆ ئەو کەسانەى کە ئەگەرى توشبوونیان بەمەترسییەکانى زەهایمەریان هەیە. 


زۆرترین بینراو