#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

مەلا بەختیار: کاتیەتی ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە

هەواڵی / 15/9/2020 204 جار بینراوە

ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌
 مەلا بەختیار: کاتیەتی ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە

شه‌ن پرێس:
نوسینگە رۆژنامەوانییه‌كه‌ی ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ مەلا بەختیار لەرێگەی فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای له‌رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران کردبێت دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە.

ئه‌مرۆسێشه‌ممه‌، بزوتنەوەی گۆڕان نامەی پەشیمانی‌ و هەڵوەشاندنەوەی ئاڵای شۆڕش له‌لایه‌ن مەلا بەختیاره‌وه‌ بڵاوكردەوە کە ناوبراو 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لەزیندانی یەکێتی نوسیویەتی ‌و تێیدا هەڵوەشاندنەوەی رەوتی "ئاڵای شۆڕش"ی راگەیاندووەو دروستکردنی رەوتەکەی بەکارێکی هەڵە ناوبردووە.

له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌ستونه‌ی‌ مه‌لا به‌ختیار،نوسینگە رۆژنامەوانییه‌كه‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه‌"بەناوی بەڕێز رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە مەلا بەختیار لەرێگەی بەڕێز فەرەیدون عەبدولقادرەوە، داوای کردوە دانپێدانانەکانی بڵاو نەکرێتەوە.رایدەگەیێنین ئەو هەواڵە سەراپا دورن لەداوای مەلا بەختیارەوە، ئەگەر کاک فەرەیدونیش لوتفی وایکردوە، لەجوامێری خۆیەوە بوە".

نوسینگەی رۆژنامەوانی مەلا بەختیار ده‌ڵێت"بەپێچەوانەوە، لەکتێبەکەدا بەرێز مەلا بەختیار بەرونی بانگەوازی کردوە، هەرچی بەڵگە لەسەر (خۆی ‌و شێخ عەلی، مامۆستا پشکۆ) هەیە هی زیندان... بێ منەتبن بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت داواشی کردوە لەسەر تەلەفزیۆن، لەسەر ئەزمونی زیندان روبەرو لەگەڵ بەرپرسەکانی ئەوکاتە، دیبەیت بکات. کاتیەتی... ئەو لاپەرە هەرە رەشانەی دوژمنایەتی ئازادی هەڵبدرێتەوە".

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو