#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی په‌سند كرد و رەوانەی پەرلەمان کرد

هەواڵی / 14/9/2020 86 جار بینراوە

موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فه‌رمانبه‌رانی دابینکردووە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی په‌سند كرد و رەوانەی پەرلەمان کرد

شه‌ن پرێس:
وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بۆ دابینکردنی خەرجی و پێداویستییەکانی سێ مانگی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2020 و رەوانەی پەرلەمانی کردووە.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی پەسەندکرد و رایگەیاند، موچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەران تیایدا دابینکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "لەپێناو رێکخستن و دابینکردنی خەرجییە پێداویستییەکانی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و پابەندبوونی حکومەت بە بڕیاری پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی پەسەندکرد و دەینێرێتە پەرلەمان."

راشیگەیاند "بودجەی ئەمساڵ قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی عێراقی رێکخستووە، سەرەڕای ئەوەی بودجە کورتهێنانێکی زۆری هەیە."

باسیلەوەشکرد"بودجەی ئەمساڵ موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێرانی کۆمەڵایەتی دابینکردووە."

دەشڵێت، "بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جیاوازدەبێت و گرنگی بەو دۆسییانە دەدات کە جێگەی بایەخن بۆ هاوڵاتیان."

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەم ساڵ بەهۆی کێشە سیاسیەکان و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان سێ سەرۆکوەزیران لە عێراقدا گۆڕدران و نرخی نەوت نزمترین ئاستی نرخی تۆمارکرد و حکومەتیش توشی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری بوو و نەیتوانی لە وادەی یاسایی خۆیدا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

زۆرترین بینراو