#ڤایرۆسی کۆرۆنا

کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ لاوازی سێکسی لەپیاوان و ئافرەتاندا

هەواڵی / 13/9/2020 410 جار بینراوە

بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی فشاری خوێن
کەڵەشاخ چارەسەرە بۆ لاوازی سێکسی لەپیاوان و ئافرەتاندا


جووت بوون،کاری سەرجێی کردن لەنێوان هاوسەران کردارێکە گوزارشت لەپێکەوەی وباری دەروونی پڕ لەخۆشەویستی و هۆگری نێوانی هاوسەران دەکات.

بەڵام ڕەنگە هەندێ جار ئەم کردارە بەشیوەیەکی تر دروست بەردەوام و جێژدار نەبێ بەهۆی هەندێک گوشاری کار و دڵەڕاوکێ و گرژی سێکسی یا بەهۆی کێشەی هاوسەری بەمەش دەبێتە هۆی بێ هێزی کشانی یا زوو ڕێشتن یا ڕوودانی پەک کەوتنی جنسی پێش تەەاو بوونی کردارەکە بەتایبەتی لەپیاواندا.

هەروەها پەیوەندی سێکسی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بەتەندروستی هەیە جا ئەگەر ئەندامی زاوزێی نەخۆش بوو یا کەم و کورتی هەبوو یا کەسەکە خۆی بەگرفتی دەروونی و سنورداری گرفتاربوو،ئەوکات ناتوانێ بەردەوام بێ لەچێژ وەرگرتن لەکاری جنسی خۆی.

جا کاریگەری کەڵەشاخ لەسەر لاوازی جنسی لەسەر لاوازی سێکسی پەیوەستە بە نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی لاوازیەکە، بۆیە بەجالاکردنی سوڕی خوێن شوێنەکانی ورژاندنی سێکسی چالاک دەبن لەوانە دەرمار پل (Hypothalamus) و ناوەند دەرمارییەکانی دڕکە پەتک و کوێرە گلاندە هۆرمۆنییەکان.

هەروەها بەهۆی کەڵەشاخەوە هۆڕمۆنی ئیندرۆجین (Endrogen) چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی ورژاندنی ناوەندی سێکسی لەمێشکدا.

کەڵەشاخ چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنەیە بۆ لاوازی سێکسی لەپیاوان و ئافرەتاندا وە وەچەندی سوودی هەیە :

کەڵەشاخ کاردەکاتە سەر هەر دوو دەزگای
(السمبثاوی) (والبارا السمبثاوی) دوو ئامێری عەسەبی بچوکن لەمێشکی مرۆڤدا کەبەرپرسن لەئەعساب بەڵام سوودی ئەم دوو دەزگایە ئەوەیە کاریگەرەیەکی سەرەکی تەواویان هەیە بەسەر جەستەی مرۆڤدا کاریان ڕێکخستنەوەو هاوسەنگی و چالاکردنەوەی خرۆکە و سور و سپیەکانە لە خوێندا،لێدانی دڵ رێکدەخات،بۆجولە و گرژبوونی گەدە،سەنتەری دڵ و مێشک و سینگ و زگ و فەقەرات حەبلی شەوکی ئەم دوو ئامێرە ئیحاز دەدەن بۆیە بەچالاک بوونەوەی ئەم دوو ئامێرە تەواوی لای مرۆڤ چالاک دەبێت.

ئەم دوو ئامێرە بەسوودن بۆ نەمانی گرژبوونی رحمی ئافرەتاندا،کۆئەندامی دەرمار و سوڕی خوێن چالاک دەکات،کێشەی هۆرمۆن و غودەکانیش چالاک و ڕێکدەخەن ، هاوسەنگیان دەکەنەوە.

کەڵەشاخ بەسوودە بۆ دەردانی هۆرمۆن و کاری هەموو ڕژێنەکانی سەمان.

بەسوودە بۆ هێورکردنەوی سروشتی کورتیزۆنی سروشتی لەناوخوێندا.

بەسوودە بۆ هێور کردنەوەی ئازارو چالاک کردنی کرداری گڵاندی سێکسی.

بەسوودە بۆ چارەسەری پەککەوتەی سێکسی و گرژبوونی هێلکدان و ژانە سک.

بەسوودە بۆ پەککەوتەیی سێکسی و گرفتەکانی میزو ئەندامی زاوزێ و دەردراوەکانی ڕەحمی ناسروشتی.

بەسوودە بۆ ڕێکخستنەوەی گڵاندی سەعتەریە و زوو هەڵچوون و دڵەڕاوکێی و گرژبوون.

بەسوودە بۆ بەهێزکردنی جەستە بەگشتی و سوودی هەیە بۆ چارەسەری کۆئەندامی زاوزێ.

بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی فشاری خوێن وهێور کردنەوەی باری دەروونی.

هۆکارەکانی لاوازی سێکسی

1_ بێ هێزی گورچیلە لاوازی و نەخۆش بوونی.

2_ نەخۆشی شەکرە

3_ بەرزە پەستانی خوێن (زەخت)

4_بەرزبوونەوەی چەوری زیان بەخش لەخوێندا

5_ ڕەقبوون و گرژبوونی دەمارەکان.

6_ پیری و چوونە تەمەنەوە

7_ جگەرە و مەی و نێرگلە کێشان.

8_ناهەوسەنگی و ناچالاکی لەهۆڕمۆنەکان لەجەستەدا.

9_ نەخۆش بوونی پڕۆستات.



     سەرچاوەکان

کەڵەشاخ و پزیشکی نوێ
نوسینی جلال کەریم

کەڵەشاخ (حیجامە)
ئامادەکردنی حاجی عبدالجلیل

الجامع فی علم العلاج بالحجامة
نوسینی دکتۆر احمد حلمی

الموسوعە الشاملة فی الحجامة
نوسینی مصطفی ادم

فن الحجامة
نوسینی دکتۆر ئەمیر صالح

الحجامة العلاج النبوي
نوسینی مصطفی محمد ئیمام



نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر  ڕوستایی

شارەزاو خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ

زۆرترین بینراو