#ڤایرۆسی کۆرۆنا

د.عەلی قەرەداغی: رێککەوتنی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتێکی گەورەیە

هەواڵی / 13/9/2020 91 جار بینراوە

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان
د.عەلی قەرەداغی: رێککەوتنی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل خیانەتێکی گەورەیە

شه‌ن پرێس:

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان رایگەیاند، رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئیسرائیل بەهەمو پێوەرەكان خیانەتێكی گەورەی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆییە.

د.عەلی قەرەداغی،لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی فەڵەستین رایگەیاند،رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ داگیركەران خیانەتێكی گەورەیە بەهەمو پێوەرەكانی ئاینی، نیشتیمانی و مرۆیی.

پێستریش ئەو کەسایەتیە کوردە وتبووی: رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل بەشێک لە رێککەوتن و "پیلانگێرییەکی نێوان دەوڵەتی جولەکە و سعودیە"یە کە دواتر رادەگەیەنرێت، داواش لە زانایانی سعودیە دەکات رێگری لەو هەڵە بکەن.

زۆرترین بینراو