کۆدە نهێنیەکانی پشت سەردانەكەی کازمی چی بوون؟
هەواڵی /
12/9/2020
363 جار بینراوە
کۆدە نهێنیەکانی پشت سەردانەكەی کازمی چی بوون؟
پ.ی.د.رەعد رەفعەت
🔵بەر لەهەر شتێك؛ ئەو سەردانەی كازمی ئەنجامی فشارەكانی ئەمریكا وماكرۆنە بۆ رێكەوتن لەگەڵ هەولێر لەلایەك،
🔴لەلایەكی تریش بۆ دوركەوتنەوەیە لەشەڕی پارتی وهاوپەیمانەكانەكانی لەبەغدا.
⚫️بەڵام بەبێ ئەوەی كازمی هیچ شتێكی دیاریكراویان پێ بدات وهیچ سازشێك بكات بۆ سەرانی كورد، پێشوازیەكی گەرمی فەرمی وجەماوەری لێكرا.
🔵كازمی بەهەموو لایەكی گوت:
▪️- هەرێمی كوردستان وەكو پێش ریفراندۆم نەماوە وبەشێكی جیانەكراوەیە لەعێراق.
▪️- دەسەڵاتی ناوەندی بەهێز دەكەم لە هەموو شارەكانی عێراق، چۆن بەسرا وبەغدا ودیالا پارێزگای عێراقن، ئاواش هەولێر وسلێمانی ودهۆك پارێزگای عێراقن ومن سەرۆك وەزیرانیانم.
▪️- ئەو گومرگە ئیبراهیم خەلیلەی 29 ساڵە پارتی شەڕی مان ونەمانی بۆ دەكات، بەبێ فیشەك خۆم كردە خاوەنی.
▪️- ئەگەر ملیشیا شیعەكانی بەغداش فشارم بخەنەسەر، ئەوا لەهەرێم دەتوانم هاوپەیمانی نوێ دروست بكەم.
▪️- ئەگەر سەرۆك وەزیرانی پێش من تەنها مامەڵەی لەگەڵ سەرانی كورد كردبێت، ئەوا من توانیومە پێگەی جەماوەریش دروست بكەم لەهەرێم وبچمە ناو جەماوەریش لە شارەكانی كوردستان.
▪️- نەك تەنها دەسەڵاتم هەیە لە بەغدا، بەڵكو دەتوانم لە كوردستانیش تەنگتان پێ هەڵچنم لەرێگای دامەزراندنی لیستێكی جەماوەری لە حزب وكەسایەتیە نارازیەكان بۆ هەڵبژژاردنەكانی داهاتوو